پاشەکشەی بەرەی نوسرە لە گردو پەری دیمەشق
سوپای سوریا ، گرووپی ترۆریستی " بەرەی نوسرە" ی ناچار بە پاشەکشە لە هێلەکانیی پێشەوەی ناوچەی " ئەلقابون" نزیک دێمەشق کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفەزیۆنی ئەلعالەم ، ترۆریستانی بەرەی نوسرە رۆژی شەممە بە پێشڕەویی سوپای سوریا و هێزەکانیی هاوپەیمانی ئەو لە مێحوەری باشووری رۆژهەڵاتی ناوچەی ئەلقابوون نزیک دیمەشق ، ناچار بە پاشەکشە بوون لەم ناوچەیە . سوپای سوریا و هێزەکانیی هاوپەیمانی ئەو هەروەها گرووپێکیی چەکدار کە ەهوڵی ئەدا بڕواتە نێو گەرەکەکانیی "فلە" ،"شەحرورە" ، "شماس" لە گردوپەری لازقییە ، ڕۆژئاوای سوریا ،بێت داوەتە بەر ئامانجی خۆیان دا . هەر لەم حالە دا " تەلال ئەلبەرازی" پارێزگاری حۆمس ، ناوەندی سوریا لە وتوویژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفەزیۆنی سوریا ڕایگەیاند : لە سەر جەم نزیک ٤٠٠ کەسی چەکدار ڕۆژی شەممە هاوڕێ لەگەڵ بنەماڵەکانیان لە گەرەکی " ئەلوەعەر" لەشاری حۆمس دەڕۆنە دەر . ئەلبەرازی بە باسکردنیی ئەوەی کە ئەمە سێهەمین قۆناخ لە کاری ڕاگواستنەوەی کەسانی چەکدار و بنەمالەکانیی ئەوانە لە گەرەکیی ئەلوەعەر وتیشی : لە کازیوەی رۆژی شەممە زیاتر لە دووسەد کەسی چەکدار هاوڕی لەگەڵ بەنماڵەکانیان لەگەرەکی ئەلوەعەر ڕاگوێزراون . ئۆستانداری حۆمس شۆینی سەرەکی ڕۆیشتنیی ئەو کەسانەی پارێزگای ئەدلەب ، باکووری ڕۆژئاوای سوریا ، راگەیاندووە و وتی : ئەوە لە حالێکدایە کە دوو گرووپی پێشوو لە کەسانی چەکدار لە حەوتەی ڕابردوو ڕاگوێزراون بۆ جرابلۆس .
کاربەدەستانی سوری و گرووپە چەکدارەکان ١٣ مارچ ٢٠١٧ بە ناوبژیڤانی ڕوسیا لەبارەی چوونە دەری ئەندامانی چەکدار و بنەماڵەکانیان بە شێوەی قۆناخ بە قۆناخ لە حۆمس بە ڕێککەوتن گەییشتن ، دەوڵەتی سوریا چونە دەری ئەمنی ئەوانیی دەستەبەر کردووە .