داننانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی بە کوشتنی خەڵکی سڤیل لە ئێراق و سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i285040-داننانی_هاوپەیمانیی_ئەمریکایی_بە_کوشتنی_خەڵکی_سڤیل_لە_ئێراق_و_سووریا
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بە ناو دژەداعش بە فەرماندەرێتیی ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک بەرپرسایەتیی کوشتنی سەدان کەس لە خەڵکی سڤیلی ئێراق و سووریایی لەمیانەی پەلامارە ئاسمانییەکانی لە ساڵانی ٢٠١٤ تا ٢٠١٧ی زایینی گرتە ئەستۆی خۆی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 02, 2017 07:02 Asia/Tehran
  • داننانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی بە کوشتنی خەڵکی سڤیل لە ئێراق و سووریا

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بە ناو دژەداعش بە فەرماندەرێتیی ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک بەرپرسایەتیی کوشتنی سەدان کەس لە خەڵکی سڤیلی ئێراق و سووریایی لەمیانەی پەلامارە ئاسمانییەکانی لە ساڵانی ٢٠١٤ تا ٢٠١٧ی زایینی گرتە ئەستۆی خۆی .

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم؛ بە پێی ئەم بەیاننامەیە لە ئاگوستی ٢٠١٤ـەوە تا فێڤرییەی ٢٠١٧ هاوپەیمانی بە فەرماندەرێتیی ئەمریکا، ١٨٦٠٠ پەلاماری ئاسمانی لە سووریا و ئێراق ئەنجام داوە کە بە هۆی ئەو پەلامارانەوە ٣٩٦ کەسی مەدەنی گیانیان لە دەست داە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە دەگوترێ مەزەندەی هاوپەیمانی بە ناوی نێودەوڵەتیی دژە داعش سەبارەت بە ژماری کوژراوانی مەدەنی لە ئێراق و سووریا زۆر کەمترە لە ڕێژە و ئاماری ڕاستینە.
لێکۆڵینەوەی گرووپی چاوەدێریی "ئەیروێرز" پیشان دەدات لانیکەم پتر لە ٢٠٠ کەس بە هۆی پەلامارە ئاسمانییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی لە ئێراق و سووریا کوژراون.
هاوپەیمانی بە ناو دژە داعش لە سەردەمی سەرۆک کۆمارەتی باراک ئۆباما بە مەبەستی بانگەشەکراوی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە ئێراق و سووریا پێکهات.
ئەوە لە کاتێکدایە کە بە پێی ڕاپۆرتە فەرمییەکان، ئەمریکا و هاوپەیمانانی ڕۆژاوایی و عەرەبیی ئەم وڵاتە لە بناغەدانەران و داکۆکیکارانی دراوی و چەکەمەنی گرووپە تیرۆریستییەکان لەوان داعش دێنە  ئەژمار.