دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی شاری "حەلفایا"ی ڕۆژئاوای سووریا
سوپاو هێزە چەکدارەکانی سووریا دوێنێ یەکشەم پەلامارێکی بەربڵاویان بەئامانجی ڕزگارکردنی شاری حەلفایای باکووری پارێزگەی "حەماه"ی ڕۆژئاوای وڵاتەکەیان دەست پێ کرد .
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ژێدەرە سورییەکان ڕایانگەیاند؛ شەڕ و پێکدادان لە مەودای یەک کیلۆمەتریی باشووری "حەلفایا" بەردەوامە. یەکەکانی تۆپخانەی سووریا بە تۆپباران کردنی بنکە و حەشارگەکانی تیرۆریستان خەریکی کردنەوەی ڕێگا بۆ بەرەوپێشەوە چوونی هێزە زەویینیەیکان لەم ناوچەیەدان.
شاری حەلفایا لە دوایین بنکە و حەشارگەکانی تیرۆریستان لە پارێزگەی حەماه دێتە ئەژمار.
سوپای سووریا هەروەها ١٦ گوند و شارۆچکەی پارێزگەی ئەدلیب، باکووری ڕۆژاوای ئەم وڵاتەی لە بوونی تیرۆریستان پاکتاو کردەوە و ناوچەی ئەمنی شارۆچکەی "مەحرەدە"یان پەرە پێدا.
گرووپی تیرۆریستییەکان لە ٢١ی مارسی ڕابردووە بە بنپێ کردنی ئاگربڕ و پەلاماردانی بنکە و مەتەرێزەکانی سوپای سووریا ، دەستیان گرت بە سەر چەن گوند و شارۆچکەیەکی باکوور و باکووری ڕۆژاوای حەماه".
بە پێێ ڕاگەیاندنی ژمارێک لە ژێدەرەکان، ١٠ هەزار تیرۆریست لەم ئۆپەراسیۆنە جەنگییەدا بەشدارییان کردووە کە تا ئێستا پتر لە دوو هەزار و ٢٠٠ کەسیان لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی سوپای سووریا کوژراون.