پەلامارەکانی بەهاوەنی ترۆریستان لە ڕۆژئاوای سوریا
ترۆریستانی تەکفیری سەر بە بە رەی نۆسرە بە هاوەن مالی خەڵکی یان لە شاری مەحردەو گوندی ئەلمەجدەل لە گردو پەری شاری حەما (رۆژئاوای سوریا ) داوەتە بەر پەلامار .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرمی سوریا (سانا) ، سەرچاوەکانی دەنگ وباس ڕایانگەیاندوە ، ترۆریستانی تەکفیری بەرەی نۆسرە سەقامگیر لە شارۆچکەی حەلفایا لە بەشی باکووری شاری حەما چوار هاوەن یان گرتە ناوچە ئاوە دانەکانی شاری مەحرەدە و حەوت هاوەنیان گرتە گوندی ئەلمەجدەل وزەرەرو زیانی زۆریان داوە لە مال وسامانی خەڵک بەڵام زەبر لە کەسانی سیڤیل نەکەوتووە . ترۆریستانی تەکفیری حەوتەی ڕابردوو یش بە هاویشتنی چەند هاوەن لە شاری مەحرەدە و هازگەی کارەبا لە گردو پەری حەما لانی کەم سێ کەسی سڤیل یان بریندار کردووە . لە لایەکی دیکەوە ناوەندی ڕووسی چاوەدێر بە سەر ئاگر بڕ لە سوریا سەقامگیر لە پێگەی حەمیمیم ڕایگەیاندووە ئەم ناوەندە لە ٢٤ کاژێری رابردوو حەوت هەڵمەتی مرۆڤدۆستانە ی ڕادەستی هەزاران کەسی سڤیل لە پارێزگەکانی حەڵەب (باکوور) و لازقیە(باکوری رۆژئاوا) کردووە . هەواڵێکی دیکە ئەوەیە کە ڕۆژنامەی دچن چاپی بەریتانیا بە گێرانەوە لە سەرچاوە خۆجێیەکانی سوریا نووسی ، هێزە تایبەتەکانی بەریتانیا بۆ یەکەم جار لە ناوەوەی خاکی سوریا دەستیان داوەتە ئەنجام دانیی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە خاکی سوریا بە مەبەستیی زاڵبوون بە سەر بەندئاوی فورات و پێگەی ئاسمانی تەبقا کە وەک دوو ناوچەی ستراتژیکی نزیک شاری ڕەققە (باکووری سوریا ) دینە ئەژمار . قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ەوە بە هێرشی بەربڵاوی تاقمە ترۆریستییەکان کە لە لایەن عەرەبستان ، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لەوان تورکیا داکوکی دە کرین بۆ سەرنخوونی دەوڵەتی یاسایی " بەشار ئەسەد " سەرۆک کۆماری سوریا ، دەستپێکراوە .