دەسگیر کرانی چەند گومان لێکراو لە سنووری تورکیا لەگەڵ سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i285338-دەسگیر_کرانی_چەند_گومان_لێکراو_لە_سنووری_تورکیا_لەگەڵ_سووریا
هێزە ئەمنیەتیەکانی تورکیا لە دەسگیرکرانی هەژدە گومان لێکراو بە ئەندامبوون لە تاقمە ترۆریستیەکان لەسنووری ئەم وڵاتە لەگەڵ سووریا هەواڵیان دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 04, 2017 12:03 Asia/Tehran
  • دەسگیر کرانی چەند گومان لێکراو لە سنووری تورکیا لەگەڵ سووریا

هێزە ئەمنیەتیەکانی تورکیا لە دەسگیرکرانی هەژدە گومان لێکراو بە ئەندامبوون لە تاقمە ترۆریستیەکان لەسنووری ئەم وڵاتە لەگەڵ سووریا هەواڵیان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕوێترز ، سوپای تورکیا ڕۆژی سێ شەممە لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند ، هێزە ئەمنیەتیەکانی ئەم وڵاتە ، هەژدە کەس لە ئەندامانی کە بەشێوەی نایاسایی دەیانویست لە سنووری تورکیا لە گەڵ سووریا تێپەڕن ، دەسگیر کردووە. ئەم دەسگیر کرانانە لە حاڵێکدایە کە تورکیا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم سەرەڕای پشتیوانی لە کەسانی چەکدار وترۆریستانی چالاک لە سووریا ، ترۆریستە بریندارەکانیش لە ناوەندە دەرمانیەکانی تورکیا دەرمان دەکات. قەیران لە سووریا لە ساڵی دووهەزارو یازدە بە دەسدرێژی بەربڵاوی تاقمە ترۆریستەکانی بەرپشتیوانی عەرەبستان ، ئەمریکا وهاوپەیمانەکان لەوان تورکیا بۆ ڕۆخانی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا دەسپێکراوە. بە هۆی ئەم قەیرانە هەتا ئێستاکە سەدان هەزار کەس کوژران وبریندار بوون وبەملوینان کەس ئاوارە و هەڵوەدا بوون.