شکستی گەڵاڵەی ئەمریکایی- ئیسرائیلی دژی سوریا
ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی حیزبوڵڵـای لوبنان جەختی کرد : گەڵاڵەی ترۆریستی ئەمریکایی- ئیسرائیلی دژی سوریا بەرەو ڕووی شکست بۆتەوە .
بە گۆێرەی ڕاپۆرتی رۆژی سێ شەممەی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆن ؛ شیخ " نەبیل قاووق" ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی حیزبۆڵڵـای لوبنان وتی : ئەمریکا و ئیسرائیل وەکوو دوژمنانی خۆڕاگری بە دوای شکستی گەڵاڵەی کاولکەرەوەی یارمەتی دانی تاقمەکانی ترۆریستی داعش و بەرەی نۆسرە بۆ سەرنخوونیی نزامی دەستەڵاتدار لە سوریا نیگەارنن .
شیخ نەبیل قاووق وتیشی : تووندتر بوونەوەی پەلامارەکانی تەبلیغاتی و سزا دانەکانیی دژی حیزبوڵڵـا لە دەستەڵاتی ئەو پارتە و سەرەکوتنەکانی کە بووەتە هۆی نیگەرانی ئیسرائیل ، ئەمریکا و عەرەبستانی سەعوودی ، سەرچاوەی گرتووە .
بەر لەوە ، " گیور ئایلاند" سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئیسرائیل خوازیاری دووری لە بەرەو ڕووبوونەوەی تازە لەگەڵ حیزبوڵڵـای لوبنان و مەودا گرتن لە هۆکارانێکە کە ڕەنگە ببێتە هۆی شەڕ دژی حیزبۆڵڵا . بەر لەوە شێخ " نەعیم قاسم" جێگری سکرتێری گشتی حیزبۆڵڵـای لوبنان جەختیکرد : ئەولەویەتی حیزبۆڵڵـا شەڕ لە دژی ڕژێمی زایۆنی بووە و ڕووبەڕووبوونەوە لەگە ترۆریستانێکە کە ئامارازی ئیسرائیلییەکانن ، بەشێکە لەو شەڕە .
ڕژیمی ئیسرائیل لە ١٣ ژوئیەی ٢٠٠٦ بە مەبەستی لەناوبردنی حیزبۆڵڵـای لوبنان ، بۆمبارانی ناوچەکانی باشووریان دەست پێکرد کە دەستپێکەری شەڕی ٣٣ رۆژە بوو . لەم شەڕە ، ئیسرائیلییەکان لەمەڕ دەست ڕاگەییشتن بە ئامانجە لە پێش دیاریکراوەکانیان ناکام ماونەوە .