کوژرانی ژمارێک لە تررۆیستانی داعش لە دەیروزور
سوپای سوریا و هێزەکانی خۆڕاگری ، رۆژی سێ شەممە لە ئۆپەراسیۆنی دژە ترۆریستی ، لە دەیروزور لانی کەم ٥٠ ترۆریستی داعشی یان کووشتوە یان برینداریان کردوون .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری "سانا" ی سوریا لەم پەلامارانە سوپای سوریا ناوەندەکانی کۆبوونەوەی ترۆیستان لە گردو پەری فڕۆکە خانەی دەیروزور (رۆژهەڵاتی سوریا) یان داوە بەر پەلاماری خۆیان دا کە بە هۆیەوە لانی کەم ٢٨ترۆریست کوژراون و ٢٢ کەسی تر بریندار بوون .
سوپای سوریا رۆژی دووشەممە یش لەگەڵ تررۆیستانی داعش لە دەیروزور تێکەڵچوون و جگە لە کوژران و بریندار بوونی ژماریک لە وان کەرەستەی ترۆریستان یش لەناو چوون .
هەر لەم حالە دا ، کەناڵی تەلەفەزیۆنی مەیادین ی لوبنان ڕاپۆرتی دا : بە هۆی تەقیەنوەی ترۆمبیلی بۆمب ریژکراو (تاقمی تەکفیری -زایۆنیستی) داعش لە گوندی " جزرە ئەلبوحەمید" لە پارێزگای دەیروزور لە سوریا ، ٢٠ کەسی سڤیل کوژراون و ٢٣ کەس بریندار بوون . پارێزگای دەیروزور لە سنووری سوریا لەگەڵ ئێراق ولە رۆخی خۆر ئاوای ڕووباری فورات دایە .
شاری نەوتیی دەیروزور لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لە گەماروی ترۆریستانی داعشی دایە . سوریا زیاتر لە پێنج ساڵە بە هۆی بوونی گرووپە چەکدارەکان و ترۆریستان ، وەک داعش کە لە لایەن ژمارێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچە وئەمریکا لاگراین لێوەد ەکرێت بەرەو ڕووی قەیرانە .