سازکرانی باندی نیشتنەوەی فڕۆکەی بارهەڵگری سەربازی ئەمریکا لە سووریا
وتەبیژی فەرماندەری هیزە ئەمریکایەکان لە رۆژهەڵاتی ناڤیه وتی : وڵاتەکەی باندێکی نیشتنەوەی بۆ فڕۆکەی بارهەڵگری سەربازی ئەمریکای لە سووریا ساز کردوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرەنسا ؛ سەرهەنگ " جان تۆماس" وتە بێژی فەرماندەری هێزە ئەمریکاییەکان لە رۆژهەڵاتی ناڤین ناسراو بە(سێنتکام Centcom) ڕۆژی سێ شەممە وتی : ئەمریکا لە یەکێ لە ناوچە کورد نشینەکانیی باکووری سوریا دا باندی نیشتنەوەی فڕۆکەی چێکردووە تا فڕۆکە بارهەڵگرەکانی سەربازی سی-هەڤده بتوانن لەو دا بنیشنەوە . سەرهەنگ "جان تۆماس" بە ڕاشکاوی وتی : یەکەم جار لە مانگی دیسەمبەریی ڕابردوو فڕۆکەیەکی سی -هەڤدە لە باندی نزیک کۆبانی دا نیشتەوە . وتە بێژی فەرماندەری هێزە ئەمریکاییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتی : فڕۆکە کانی سی -هەڤدە توانایی ئەوەیان هەیە هەموو ترۆمبیلە زرێی چووکەکان کە هەر ئێستا دەتوانن لە وان لە سوریا کەڵک وەربگرن هەلگرێت ، پێگەی سەربازیی نزیک کۆبانی ناوەندیکی لۆجیستیکی گرنگ بۆ پەلامار بۆ سەر ڕەققە دێتە ئەژمار . ئەمریکا لە ماوەی حەوتە کانیی ئەمدوایە نزیک چوار سەد هێزی پاشەکەوتی بە پانسەد سەربازی کە لە تەشکی هێزی تایبەتی لە سوریا دا ئامادەن تاکوو ڕاوێژکاری ئاراستەی هێزەکانی کوردی سوریایی خۆجێی کە بەرەو ڕووی داعشییەکان دەبنەوە، بکەن ، زێدە کردووە . ئەمریکا بە بێ وەرگرتنی ئیزن لە دەوڵەتی سوریا بۆ ئەو وڵاتە هێزی سەربازی بەڕێکردووە ، بە وتەی بەرپرسانی سوریا ، کردەوەی دەوڵەتی ئەمریکا لەمەڕ برێکردنی هێزی سەربازی بۆ ئەو وڵاتە وەک داگیر کاری دێتە ئەژمار .