ڕووسیا: داعش و نوسرە چەکی شیمیایان هەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i285546-ڕووسیا_داعش_و_نوسرە_چەکی_شیمیایان_هەیە
جێگری نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند؛ ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی شیمایی ( OPCW )، پێداگری کردووە کە هەردوو گروپی تیرۆریستیی داعش و بەرەی نووسرە چەک و مادەی شیمیایی بۆوێنە گازی ساردین و خەردەڵیان لە بەردەستدایە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 06, 2017 03:11 Asia/Tehran
  • ڕووسیا: داعش و نوسرە چەکی شیمیایان هەیە

جێگری نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند؛ ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی شیمایی ( OPCW )، پێداگری کردووە کە هەردوو گروپی تیرۆریستیی داعش و بەرەی نووسرە چەک و مادەی شیمیایی بۆوێنە گازی ساردین و خەردەڵیان لە بەردەستدایە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم؛ "ڤیلادیمیر سافرۆنکۆف" شەوی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی تایبەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە  یەکگرتووەکاندا لە پێناو لێکدانەوەی ئەو پەلامارە شیماییەی کرایە سەر "خان شێخوون" لە باشووری ئەدلیبی سووریا، بە ئاماژە بەوەی کە تیرۆریستان بە دەکارههێنانی چەکی شیمیایی لە دووی ناوزڕاندنی دەوڵەتی سووریادان، ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: تیرۆریستان بە هەواهەنگی ژمارێک وڵاتی پشتیوانیان ، لە دووی بر و بیانوون بۆ ئەوەی پەلامار بکەنە سەر دەوڵەتی سووریا.
سافرۆنکۆف بە ئاماژە بەوەی کە کەمتەرخەمییەکانی ئەنجومەنی ئاسایش بۆتە هۆی هاندرانی تیرۆریستان بۆ دەکارهێنانی چەکی شیمایی و هەڵاتن لە سزادران، وتی: ئەو هەرا و هوریای ئێستا سەبارەت بە ڕووداوەکانی دەڤەری ئەدلیبی سووریا هەستاوەتەوە بەشێک لە پلانی پەلاماردانی دەوڵەتی سووریایە.
کۆبوونەوەی تایبەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، شەوی پێنجشەممە بە هەوڵی بەریتانیا، فەرانسا و ئەمریکا وەکوو داکۆکیکارانی سەرەکیی تیرۆریستان لە سووریا، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە سەبارەت بەو پەلامارە شیماییەی کرایە سەر ناوچەی خان شێخوونی سووریا بە بێ دەنگدان سەبارەت بە گەڵاڵەی ئیدانە کردنی دەوڵەتی سووریا کۆتایی هات.
لەو پەلاماری شیمیاییەی ڕۆژی سێشەمە کرایە سەر ناوچەی خان شێخوون لە باشووری ئەدلیبی سووریا، پتر لە ١٠٠ کەس کوژران و نزیکەی ٤٠٠ کەسیش بریندار بوون.
ئەدلیب لە لایەن گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن ڕۆژاوا  و تورکیاوە داگیر کراوە کە پاش شکست هێنانیان لە شاری ستراتژیکی حەڵەب لە ئەدلیب دا کۆ بوونەتەوە.
گرووپە تیرۆریستییەکان لە ئێراق و سووریا بەردەوام چەکی قەدەغە لەوان چەکی شیمیاییان بەکار هێناوە.