پاڵپشتی ڕژیمی ئالی خەلیفە لە پەلاماری مووشەکی ئەمریکا بۆسەر سووریا
ڕژیمی ئالی خەلیفە پاڵپشتی کرد لە پەلامارە مووشەکیەکەی ئەمریکا بۆسەر پیگەی ئاسمانی ئەلشەعیرات"ی جێگیر لە ڕۆژهەڵاتی "حۆمس"ی سووریا .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆن ؛ وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین ڕۆژی هەینی بەدەرکردنی بەیاننامەیەک ئیدعای کرد : هەڵوێستی ڕوونی ئەمریکا بووەتە هۆی بەهێزبوونەوەی هەوڵەکان لە پێناو کۆتایی دان بەقەیرانی سوریا و نیشان ئەدات کە دەبێ هەموو لایەنەکان پیبەندی قازانج وبەرژەوەندی گەلی سوریابن و بەبڕشتانە و بەشەفافیەتەوە بۆ کۆتایی هێنان بە دەرد و مەینەی ئەو گەلە هەوڵ بدەن . وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین قسەکانی ئەمدواییەی " دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا کەلەو دا ئیدعای کردووە گەرەکیەتی هەموو تەشکەکانیی ترۆریسم لەناو ببات ، بەجێی ڕێزگرتن زانیوە. بەر لەوە ؛عەرەبستانی سەعوودی وەکوو سەرچاوەی وەهابییەت و ترۆریسم لە پەلاماری مووشەکی ئەمریکا بۆ سەر سوریا پشتگری کردووە . عەرەبستان لە ساڵی ٢٠١١ ەوە بە دەستپێکرانیی قەیران لە سوریا هەموو ئیمکاناتی ماددی وسەربازی خۆی ڕادەستی ترۆریستان کردوە لەو وڵاتە دا . دوا بە دوای پەلاماری مووشەکی ئەمریکا بۆ سەر پێگەی ئاسامانی ئەلشەعیرات لە رۆژهەڵاتی حۆمس لە سوریا ،لاگرانی ترۆریستان بۆ وینە بەریتانیا ، تورکیا و ئیسرائیل و هەروەها ژمارێک لە لایەنە ئەوروپاییەکان لە وان ئیتالیا ، ئەڵمانیا و فەرەنسایش لەم پەلامارە لاگریان کردووە .