ڕاگەیاندراوی نوسینگەی بەشار ئەسەد لەمەڕ پەلاماری مووشەکی ئەمریکا بۆ سەر سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i285788-ڕاگەیاندراوی_نوسینگەی_بەشار_ئەسەد_لەمەڕ_پەلاماری_مووشەکی_ئەمریکا_بۆ_سەر_سووریا
نووسینگەی سەرۆک کۆماری سووریا لەمیانەی ڕاگەیاندراوێک دا پەلاماری مووشەکی ئەمریکا بۆسەر پێگەی ئاسمانی ئەلشەعیرات"ی جێگیر لە "حۆمس"ی وڵاتەکەی وەک کردەیەکی گەمژانەو سەرچاوەگرتوو لە دواکەوتوویی ڕامیاریی و سەربازی ئەو وڵاتە لێکدایەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 07, 2017 15:23 Asia/Tehran
  • ڕاگەیاندراوی نوسینگەی بەشار ئەسەد  لەمەڕ پەلاماری مووشەکی ئەمریکا بۆ سەر سووریا

نووسینگەی سەرۆک کۆماری سووریا لەمیانەی ڕاگەیاندراوێک دا پەلاماری مووشەکی ئەمریکا بۆسەر پێگەی ئاسمانی ئەلشەعیرات"ی جێگیر لە "حۆمس"ی وڵاتەکەی وەک کردەیەکی گەمژانەو سەرچاوەگرتوو لە دواکەوتوویی ڕامیاریی و سەربازی ئەو وڵاتە لێکدایەوە .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆن ، نووسینگەی سەرۆک کۆماری سوریا ڕۆژی هەینی لەبەیاننامەیەک پەلاماری مووشەکی  ئەمریکا  بۆ سەر سوریای دەستدرێژی زاڵمانە و ئاشکرا زانیوە و ڕایگەیاند : ڕەفتاری ئەمریکا بە هۆی کەوتنە ژێر کارتێکەری نەزانانەی پرۆپاگەندەی وەهماویی و درۆو دەلەسەیە  کە بووتە هۆی ئەوەی تا نزامی سیاسی ئەو وڵاتە  ئا بەم چەشنە ڕووبکاتە ملهۆری و سەرەڕوویی سیاسی و سەربازی . لە بەیاننامەی نوسینگەی بەشار ئەسەدسەرۆک کۆماری سوریا دا هاتووە : ڕەفتاری ناحەزی ئەمریکا لەوەبەر ئامانج دانیی فڕۆکە خانەیەک لە وڵاتێکی سەربەخۆ ، جارێکی تر هۆیەکی مسۆگەرە بۆ سەلمێندرانی ئەو وتەی سوریا کە هاتنە سەر کاری دەوڵەتە جۆر بەجۆرەکانی ئەمریکا نابێتە هۆی ئەوەی تا سیاسەتەکانیی ئەو وڵاتە لە پەلامار بۆ سەر وڵاتانی تر  وەک هەوڵێک بۆ زاڵبوون بەسەر گەلان تووشی گۆڕان بێت .  ئەم بەیانانیە دەلێت : دەوڵەتی سوریا بە شێوەی شەفاف جەخت دەکات ، دەستدرێژی ئەمریکا بۆ سەر سوریا بووتە هۆی ئەوەی تا ئیرادەی سوریا لەوەبەر ئامانج دانی ڕەشەکوژانی بە کڕیگیراو و درێژەی سەرکووت کردنی ئەوان لە هەرسووچێکی خاکی سوریا زۆرتر بێت . هەرلەم حالە دا ، هەواڵدەری فەرمی سوریا (سانا) ڕاپۆرتی داوە : دوا بە دوای پەلاماری مووشەکی بەیانی  ڕۆژی جومعەی ئەمریکا بۆ سەر پێگەی ئاسامانی ئەلشەعیرات لە رۆژهەڵاتی حۆمس  ٩ کەسی سیڤیل لە وان چوار منداڵ کوژراون و حەوت کەسی تر بریندار بوونە . پەلامارە ئاسمانییەکانی ئەمریکا زەبرو زەرەری سەرنج ڕاکێشیشی داوە لە ماڵەکانی نێو گوندەکانی " ئەلحەمرات" ، " ئەلشعیرات" ، " ئەلمنزول" کە نیزیکن لە پێگەی ئاسمانی "ئەلشعیرات" .