چوونەدەری چەکدارەکان لە گەڕەکی ئەلوه عری حۆمسی سوریا
پاش ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی سوریا، چوارەمین خولی چوونەدەری چەکدارەکان و خێزانەکانیان لەناوچەی ئەلوه عر بەمەبەستی پاکتاوکرانی ناوچەکه لەو کەسانە، ئەمڕۆ شەممە دەس پێ کرایەوە.
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم، لەو چوارچێوەدا چل و پێنج کەس لە کەسانی چەکدار، لەگەڵ خێزانەکانیان کە سەرجەم١١٣کەسن، بە چوونەدەر لە ناوچەی ئەلوه عر بۆ جرابلۆس لە حەڵەب(باکوری سوریا) دەگوێزرێنەوە.
پێشتر تەلال بەرازی پارێزگاری حۆمس، ڕێککەوتننامەی ئەلوه عری بە هەلێک زانی بۆ گرووپە چەکدارەکان و ڕایگەیاند؛ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا هەل و دەرفەت و کەشێکی شیاوی ئامادە کردووە بۆ جێگیرکرانی ئاشتەوایی نیشتمانی و گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقام بۆ وڵات، کە لەو ڕێگەوە بکرێ بە وتووێژ و دیالۆگی ناوخۆیی گرفت و کێشەکانی وڵات بە دوور لە دەستتێوەردانە دەرەوەیی و بیانییەکان، چارەسەر بکرێ.
سوریا پتر لە پێنج ساڵە کە لەبەر ئامادەبوونی گرووپە چەکدار و تیرۆریستانی وەک داعش و بەرەی نوسرە کە لەلایەن ڕۆژاوا و بڕێک وڵاتی ناوچەوە داکۆیان لێ دەکرێ، بەرەوووی قەیران و ئاڵۆزکاوییە.