ناڕەزایەتی دەربڕینی پارتە سیاسییەکانی تونیس بە پەلاماری مووشەکی ئەمریکا دژی سووریا
پارتە سیاسییەکانی تونیس پەلاماری مووشەکی ئەمریکا بۆ سەر سووریایان شەرمەزار کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەنالی ئەلمەیادینی لوبنان ، ژمارێک لە ئەندامان و نوێنەرانیی ، پارتە سیاسییەکان، بزوتنەوەی خۆێندکاری و مافەوانی تونیس لە مەر شەرمەزار کردنی پەلاماری مووشەکی ئەمریکا بۆ سەر سوریا خۆپیشاندانیان ساز دا و درشمگەلێکیان لە مەر شەرمەزار کردنی ئەمریکا و عەرەبستان بەرزکردەوە .
خۆپیشاندەران ، هێرشی ئەمریکایان بە دڕندانە وەسف کرد و جەختیان کرد لە سەر پشتگری لە مێحوەری خۆڕاگری لە شەڕ دژی ئیسرائیل و ترۆریسمی تەکفیری . " مۆبارەکە ئەلبەراهەمی" ، نوێنەری پەرلەمانی تونیس لە پارتی " بەرەی جەماوەری " ئەو وڵاەت لە وتوویژ لەگەڵ کەناڵی ئەلمەیادین جەختیکرد ، هێرشی ئەمدواییە بۆ سەر سوریا لە ڕیبازی هەوڵە بەردەوامەکانی ئەستەکباری جیهانی بۆ کاولکردنیی سوریا یە . " عەسام ئەلشابی" سکرتێری گشتی پارتی " کۆماری تونیس" یش بە ئەلمەیادین وتی ، هێزە چەکدارەکانی سوریا خەرکی شەڕ دژی ترۆریسمن بۆ پاراستنی یەکێتی و مانەوەی خۆیان دا و پەلاماری مووشەکی ئەمریکا بۆ سەر سوریا ، جارێکی تر سەڵامندی ئەمریکا کەمتەر خەمە لە آحند سەروەری و دەستەڵاتداریەتی وڵاتان و یاساو رێساکانی نێودەوڵەتی دا . ئەمریکا بە بیانووی پەلاماری کیمیاوی گوماناوی سی شەممەی ڕابردوو لە ستانی ئەدلیب ، بەیانی ڕۆژی جومعە پەڵاماری کردە سەر سەر پێگەی ئاسمانی ئەلشەعیرات لە رۆژهەڵاتی حۆمس لە سوریا ، کە بەوهۆیەوە ، ٩ کەسی سڤیلی سوری لەوان چوار منداڵ کوژراون و حەوت کەسی تر بریندار بوون .