تەقینەوە لە پارێزگەی حومسی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i285952-تەقینەوە_لە_پارێزگەی_حومسی_سوریا
تەقینەوەی بۆمب لە پارێزگەی حومسی سوریا کوژراوێک و لانیکەم 25 برینداری لێکەوتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 09, 2017 02:58 Asia/Tehran
  • تەقینەوە لە پارێزگەی حومسی سوریا

تەقینەوەی بۆمب لە پارێزگەی حومسی سوریا کوژراوێک و لانیکەم 25 برینداری لێکەوتەوە.

بە پێی راپۆرتی پرێس تی ڤی ، ئەم بۆمبە کە لە پاسێکی مەدەنی دا دانرابوو رۆژی شەممە لە شاری حەسیای پارێزگەی حومس تەقیوە . پاسەکە خەریکی گواستنەوەی کرێکاران بوو .

بە پێی راگەیاندنی سەرچاوەکانی نەخۆشخانەیی ، بارودۆخی ژمارێک لە بریندارەکان نالەبارە و ئەگەری زیادبوونی ژماری کوژراوان هەیە .

سوریا زیاتر لە پێنج ساڵە لەبەر ئامادەبوونی گروپە ترۆریستیەکانی وەک داعش و بەرەی نوسرە کە لە لایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیەوەی لەوان عەرەبستان و قەتەر و تورکیا داکۆکی دەکرێن ، رووبەڕووی قەیرانە .