وتووێژی تەلەفونی ڕۆحانی لەگەڵ ئەسەد و مەحکومیەتی پەلاماری ئەمریکا بۆ سەر سووریا
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ، پەلاماری دەسدڕێژکارانەی ئەمریکا بۆسەر وڵاتی سەربەخۆی سووریای بە پێشێل کەری یاساو ڕێسای نێودەولەتی وجاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان زانی وئەوەیان هەمدیسان مەحکوم کرد.
" حەسەن ڕۆحانی " سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە وتووێژێکی تەلەفونی لەگەل بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا وتی : نەتەوەی ئێران لەبەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم وپاڕاستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا هەروا لە تەنیشت نەتەوەی ئەم وڵاتە دەمێنێتەوە. ڕۆحانی بە دەربڕینی داخ ومەخابن لە کوژرانی ژمارەیەک لە خەڵکی بێ تاوانی سووریا لە پەلاماری موشەکی بەیانی هەینی ڕابردوی ئەمریکا بۆسەر بنەماڵەی قوربانیانی پەلاماری موشەکی هاوخەمیان دەربڕی وبۆ بریندارەکان ئاواتی سلامەتیان کرد. سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژەدان بە هاوکاری سووریا لەگەڵ ڕیکخراوی نەتەوەکان بۆ لەناوبردنی چەکەمەنی شیمیایی ، ئیدعاکانی بەرباسی بە پڕوپوچ وبەبێ بەڵگە زانی وجەختی کرد: ئەم چەشنە پەلامارانە تەنیا دەبێتە هۆی ورە دان بەو ترۆریستانەی کە لە مانگەکانی ئەم دوائیە لەگەڵ شکستی قورس لە سووریا وئێراق ڕووبەڕوو بوونەتەوە. ڕۆحانی وتی: پەلاماری مووشەکی ئەمریکا حەرەکەتێک بوو لەدژی بەرژەوەندی وڵاتی سووریا وچاوەڕوانی دەکرێ هەموو وڵاتانی ئازادەی جیهان ئەم جۆرە پەلامارانە بە ئاشکرا مەحکوم بکەن. سەرۆک کۆماری ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە هاوئاهەنگی زۆرتری ئێران ، سووریا وڕوسیا دەتوانێ بۆ بەدی هاتنی بەرەنگار بوونەوەی ترۆریسم کاریگەر بێت وتی: ئەوانەی کە پێیان وایە بە پشتیوانی لە ترۆریستەکان، دەتوانن داهاتووی سووریا بە قازانجی خۆیان بگوڕن بە گشتیی لە هەڵەدان. " بەشار ئەسەد" سەرۆک کۆماری سووریاش لەم ووتووێژە تەلەفونیە دا بە ڕێز گرتن لە پشتیوانیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سووریا وتی: پەلامارەکانی مووشەکی ئەمریکا، کەدوابەدوای شکستە قورسەکانی ئەم دوائیەی ترۆریستەکان ئەنجام بوو ، هەولێک بووبۆ ورە دان بە م تاقمانە ولاواز کردنی خەڵک وسوپای سووریا .