وتووێژی تەلەفونی ڕۆحانی وپوتین ، پیداگری لەسەر درێژەی پشتیوانی لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i286056-وتووێژی_تەلەفونی_ڕۆحانی_وپوتین_پیداگری_لەسەر_درێژەی_پشتیوانی_لە_سووریا
سەرۆک کۆمارانی ئیسلامی ئێران وڕوسیا لە وتووێژیکی تەلەفونی دا، پەلاماری موشەکی ئەمریکا بۆسەر سووریای بە دەسدرێژکارانە ، بە پێچەوانەی مافی نێودەوڵەتی وجاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان زانی وبە پێداگری لەسەر پێویستی درێژەی پشتیوانی لە خەڵکی سووریا ئەم پەلامارەی بە تەنیا یارمەتی بە ترۆریستەکان زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 09, 2017 16:17 Asia/Tehran
  • وتووێژی تەلەفونی ڕۆحانی وپوتین ، پیداگری لەسەر درێژەی پشتیوانی لە سووریا

سەرۆک کۆمارانی ئیسلامی ئێران وڕوسیا لە وتووێژیکی تەلەفونی دا، پەلاماری موشەکی ئەمریکا بۆسەر سووریای بە دەسدرێژکارانە ، بە پێچەوانەی مافی نێودەوڵەتی وجاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان زانی وبە پێداگری لەسەر پێویستی درێژەی پشتیوانی لە خەڵکی سووریا ئەم پەلامارەی بە تەنیا یارمەتی بە ترۆریستەکان زانی.

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران پاش نێوەڕووی یەکشەممە لە وتووێژی تەلەفونی لەگەڵ ڤلادێمیر پۆتین سەرۆک کۆماری ڕوسیا ، وێڕای مەحکوم کردنی پەلاماری مووشەکی بەیانی هەینی ڕابردووی ئەمریکا بۆ سەر سووریا وەکوو پێشێل کردنی ئاشکرای دەسەڵاتدارەتی وڵاتێکی سەربەخۆ ، لەسەر پێویستی لێکدانەوەی ئەم کردەوە یەک لایەنە یە لە ئەنجامەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان ومەحکووم کردنی پیداگری کرد. ڕۆحانی بە ئیدانەی کاربردی چەکەمەنی شیمیایی لە سووریا وتی: ترۆریستەکان لە سووریا بە چەکی شیمیایی دەسڕەسیان هەیە وپەلامارەکانی ئەمریکا دەبیتە هۆ هەتا تاقمە ترۆریستەکان لە چەکی شیمیایی جارێکی تر کەڵک وەربگرن. سەرۆک کۆماری ئێران بە کرێت زانینی پشتیوانی بڕیک لە وڵاتانی ناوچە لەوان پەلاماری موشەکی ئەمریکا بۆسەر سووریا وتی: نابێ ئیزن بدرێت ڕیگای بەرەنگار بوونەوەی ترۆریسم، بە پشتیوانی بریک لە وڵاتان لە کردەوەی ئەم دوائیەی ئەمریکا بگوڕدریت. سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئامادەیی تاران بۆ هاوئاهەنگی وهاوکاری لەگەڵ مسکۆ لە پێناوی بەرەنگار بووەنەوەی ترۆر وتی: پەلاماری ئەم دوائیەی ئەمریکا ، ڕیگای وتووێژەکانی سیاسی لە سووریا بەرەو سەربازی هان دەدات ولەوەها کەش وهەوایەک دا ، بەهێز کردنی هاوکاریەکانی ئێران ، ڕوسیا وسووریا لە بەربەرەکانی لەگەڵ توندو تێژی وترۆریسم پێویستە . ڤیلادێمیر پوتین " سەرۆک کۆماری ڕوسیا یش لەم وتووێژە تەلەفونیەدا ، پەلاماری ئەمریکا بۆ سەر سووریای وەکوو کردەوەیەکی دەسدرێژکارانە ئیدانە کرد ووتی: ئەم کردەوەیە قەبووڵ کراونییە و هەوڵێک بووەبۆ پشتیوانی لە ترۆریستەکان . پۆتین پەلاماری موشەکی ئەمریکا بۆسەر سووریا ی بە بیانووی کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی   بە کردەوەیەکی لەپێشدا گەڵاڵەڕیژی کراو زانی ووتی: کردەوەکانی ئەمریکا لە سووریا لەوان پەلاماری موشەکی ئەم دوائیە یارمەتێک بۆ چارەسەرکرانی کێشەی سووریا ناکات. سەرۆک کۆماری ڕووسیا هەروەها لەسەر پێویستی بەهێزکردنی هاوکاریە کانی دوو لایەنە وچەند لایەنەی ئێران ووڵاتانی ناوچە لەم بوارەدا لەوان لە ئەنجومەنی ئاسایش جەختی کرد.