٣٠ کوژراو بە هۆی تەقینەوە لە دەڤەری دیمەشق
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i286184-٣٠_کوژراو_بە_هۆی_تەقینەوە_لە_دەڤەری_دیمەشق
سەرچاوە سەربازییەکانی سووریا ڕایانگەیاند کە تەقینەوەیەک لە بینایەکی دەڤەری دیمەشقی پێتەختی سووریا ڕووی داوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 11, 2017 03:09 Asia/Tehran
  • ٣٠ کوژراو بە هۆی تەقینەوە لە دەڤەری دیمەشق

سەرچاوە سەربازییەکانی سووریا ڕایانگەیاند کە تەقینەوەیەک لە بینایەکی دەڤەری دیمەشقی پێتەختی سووریا ڕووی داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی سکای نیوز؛ لەم تەقینەوەیەدا کە ئەمڕۆ (دووشەممە) لە شوێنی سەقامگیر بوونی هیزەکانی سوپای سووریا لە بەرەی "عەرەبین" هەڵکەوتوو لە دەڤەری دیمەشق ڕوویدا، لانیکەم ٣٠ کەس کوژران.
بە پێێ ئەم ڕاپۆرتە؛ شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزەکانی سوپای سووریا و گرووپە چەکدارەکان و تیرۆریستان لە چەندین میحوەرەی دیمەشق، بەتایبەت لە نزیکی ناوچەکانی « بساتین برزه» ، « جوبر» و «القابون» هەر بەردەوامە و فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای سووریا خەریکی بۆردومان کردنی بنکە و حەشارگەکانی تیرۆریستانن.
ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوویش تەقینەوەیەک لە ناوچەی دەقاقە لە دەڤەری ئۆردوگای "ڕکبان" لە سنوورەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەردەن و سووریا و تەقینەوەیەکی دیکە لە نزیکی بوارگەی تێنێف لە سنووری سووریا و ئێراق ڕوویداوە.
سووریا شەش ساڵە کە لەبەر جم و جۆڵی گرووپە چەکدار و تیرۆریستییەکان لەوان داعش و بەرەی نووسرە کە لە لایەن ئەمریکا و هاوپەیمانە ناوچەییەکانی لەوان عەرەبستان، قەتەر و تورکیا داکۆکی دەکرێن بەەوڕووی قەیران بۆتەوە.