نەیارەتی ئاڵمانیا لەگەڵ دووپات بوونەوەی هەڵمەتی سەربازیی ئەمریکا بە دژی سوریا
وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا ئەمریکای بوارد لە دووپات کردنەوەی هەرچەشنە پەلامارێکی سەربازی دیکە بۆسەر سوریا .
زیگمار گابریەل وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا ڕۆژی دووشەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی زد دی ئێفی ئاڵمانیا وی : نابێ پشت ببەستین بە هەوڵی سەربازی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سوریا چونکە ئەم پرسە رەوشەکە ئاڵۆزتر دەکات و ژوماری کوژراوان لە سوریا پەرە دەستێنێ .
وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا هەروەها داوای لە ئەمریکا کرد لە دووپات کردنەوەی ئۆپراسیۆنی سەربازی بە دژی سوریا خۆی ببوێرێ .
زیگمار گابرییەل پێداگری کرد دیپلۆماتەکانی ئەورووپی بڕیاریان داوە لە دیداری جەوتەی داهاتوویان لگەڵ رێکس تیلەرسون وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە توندبوونی ئۆپراسیۆنی سەربازی بە دژی سوریا وشداری بدەن و ڕابگەیەنن ئەم کارە دەبێتە هۆی تێکهەڵچوون لە وڵاتانی دیکەی ناوچەکەش .