ڕێکخراوی ناتۆ خۆی لە قەیرانەکەی سووریا هەڵناقورتێنێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i286666-ڕێکخراوی_ناتۆ_خۆی_لە_قەیرانەکەی_سووریا_هەڵناقورتێنێ
بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور (ناتۆ) لە واشینگتۆن ڕایگەیاند هەنووکە هیچ ئەگەرێکی بەڕێوەبردنی ئوپەڕاسیونی سەربازی ناتو لە سووریا لە ئارادا نیە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 14, 2017 08:08 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوی ناتۆ خۆی لە قەیرانەکەی سووریا هەڵناقورتێنێ

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور (ناتۆ) لە واشینگتۆن ڕایگەیاند هەنووکە هیچ ئەگەرێکی بەڕێوەبردنی ئوپەڕاسیونی سەربازی ناتو لە سووریا لە ئارادا نیە .

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵی ڕووسیا ئەلیەوم، "یەنس ستۆلتنبرگ" بەڕێوەبەری گشتیی ناتۆ، ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە لە لێدوانێکدا لە زانکۆی جۆرج واشینگتۆن وتیشی: هیچ داخوازێک لەمەڕ بەشداریی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ناتۆ لە شەڕی سووریا نەهاتۆتە ئاراوە.
"یەنس ستۆلتنبرگ" بەڕێوەبەری گشتیی ناتۆ وتیشی؛ پێوەندییەکانی ناتۆ و ڕووسیا لە تەوەرە سەرەکییەکانی باسی کۆبوونەوەی داهاتوویی ناتۆ لە بروکسل دەبێ.
بڕیارە مانگی مەیی داهاتوو سەرانی ناتۆ لە بروکسل کۆبوونەوەیەکیان هەبێ.
وێرای ئەوەی کە دەوڵەتی سووریا ساڵی ٢٠١٤ جبەخانەی چەک و کەرەستەی جەنگیی شیمیایی خۆی ڕادەستی نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی شیمیایی کرد، واشینگتۆن ئێوارەی پێنجشەممەی ڕابردوو  بە بیانوویی ئەوەی کە دەوڵەتی سووریا لەو پەلامارە شیمیاییەی کرایە سەر "خان شێخوون" دەستی هەبووە، ٥٩ مووشەکی تەقاند بەرەو فڕۆکەخانەی سەربازیی شوعەیرات لە خاکی سووریادا کە بە هۆی ئەو پەلامارەوە ژمارێک لە خەڵکی سووریا کوژرا و بریندار بوون.
دەوڵەتی سووریا ئەم تۆمەتی ڕەت کردۆتەوە.