ناردنی شاندێک بۆسووریا بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی پەلاماری شیمیایی سەر ئەو وڵاتە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i286710-ناردنی_شاندێک_بۆسووریا_بۆ_لێکۆڵینەوە_لەبارەی_پەلاماری_شیمیایی_سەر_ئەو_وڵاتە
میدیا ئینگلیزی زمانەکان باسی ناردنی شاندێک بریتی لە؛ کارناسانی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکە شیمیاییەکان بۆسوریایان کرد بەمەبەستی تاووتوێی کیمیابارانی خان شەیخون لە پارێزگای ئیدلەب.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 14, 2017 13:16 Asia/Tehran
  • ناردنی شاندێک بۆسووریا بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی پەلاماری شیمیایی سەر ئەو وڵاتە

میدیا ئینگلیزی زمانەکان باسی ناردنی شاندێک بریتی لە؛ کارناسانی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکە شیمیاییەکان بۆسوریایان کرد بەمەبەستی تاووتوێی کیمیابارانی خان شەیخون لە پارێزگای ئیدلەب.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم لە دۆیچە وێلە، ئەندامانی ئەو شاندە بڕیارە وێڕای تاووتوێ سەنەدەکانی بەردەم، لەگەڵ بەجێماوان و قوربانیانی پەلامارە شیمیاییەکەی خان شەیخون وتووێژ بکەن کە واپێ دەچێ ڕاپۆرەکەیان هەتا سێ حەوتەی داهاتوو بڵاو بکرێتەوە.

بەرپرسانی فەرمیی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی شیمیایی(OPCW) خۆیان بوارد لە خستنەڕووی زانیاری زیاتر لەبارەی ئەو شاندەوە.

رۆژی پێنج شەممە دانیشتنی تایبەتی لێژنەی کارگێڕیی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکە شیمیاییەکانیش بەئامادەبوونی چل و یەک ئەندام لە شاری لاهە بەڕێوەچوو.

نەیارانی چەکدار و تیرۆریستان چواری ئاڤریلی ئەمساڵ ئیدیعایان کرد، سوپای سوریا ناوچەی خان شەیخون لە ئیدلەبی کیمیاباران کردووە.

پاش ئەو هێرشە، سوپای ئەمریکا لە حەوتی ئاڤریلدا پێگەی ئاسمانیی سوپای سوریا لە پارێزگای حۆمسی مووشەکباران کرد.

پێشتر پرسی کەڵک وەرگرتنی حکومەتی سوریا لە چەکە شیمیاییەکان لە ساڵی٢٠١٤ کرابوو بە بیانوویەک بۆ هێرشی ئەمریکا بۆسەر سوریا بەڵام پاش ڕەزامەندیی دەربڕینی سوریاو گواستنەوەی چەکە شیمیاییەکان بۆ دەرەوەی ئەوڵاتە، ئەو بیانووە بڕایەوە.