کاردانەوەی وەزاڕەتی دەرەوەی سوریا بەرامبەر قسەکانی بێ ڕێزکەرانەی ترەمپ
جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا ، بێ ڕێزی کردنی دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بە بەشار ئەسەدی سەرۆکی ئەو وڵاتەی ئیدانە کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی ئەلعالەم، ترەمپ ، بەشار ئەسەدی وەک حەیوان وەسف کرد بوو .
ئیمەن سوسان جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا وتی : هیچ کەسێک نابێت کەسانی دیکە وەک خۆی بزانێ و وای بشوبهێنێ.
جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ڕوسی نۆڤست بە ئاماژەدان بە ترەمپ وتیشی : ئەگەر تو بۆ خۆت حەیوانی نابێ کەسانی تر وەک خۆت بزانی.
بەشار جەعفەری نوێنەری هەمیشەیی ڕوسیا لە ڕێکخراوی نەتەوەکانیش دوای بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە سوریا لە نیۆیۆرک وتی : وەها ڕەفتار و قسە کردنێک شیاوی شیکردنەوە نییە ، پرسەکە ئەمەیە کە وەها قسەگەلێکی نابەرپرسانەو دنەدەرانە لە گرینگترین وڵاتی رۆژاوایی دەبیسین و بەڕاستی شەرم دەکەین.