پەلاماری بە هاوەنی تیرۆریستان بۆسەر دیمەشق
تیرۆریستان ڕۆژی دووشەممە بە هاویشتنی دوو گوللە هاوەن بەرەو گەڕەکی تجارەی دیمەشقی پێتەختی سوریا دوازدە کەس لەوان دوو منداڵیان بریندار کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا لەبەر ئەم پەلامارە هەروەها خەسارێکی زۆر گەیشتنە ئوتوموبیلەکان، ماڵ و ژێرخانەکانی گشتیی گەڕەکی تجارەی دیمەشق .
لە مانگەکانیڕابردوو تاقمەکانی تیرۆریستی دوای ئەوەی بەرەوڕووی شکستی پەیتاپەیتا بوون لەبەرامبەر سوپای سوریا، زۆرتر لە ڕابردوو پەلاماری بەهاوەن بۆشەر شارەکانی ئەم وڵاتەیان دەست پێکردووە.
لەم پەلامارە ژومارێکی زۆر لە شارومەندانی سوری بە تایبەتی ئافرەتان و منداڵان کوژراون و یان بریندار بوونە.
لەپێی هەواڵێکی دیکە لە سوریاوە، ڕۆژی دووشەممە زۆرتر لە چوارسەد تیرۆریست لە گەڕەکی ڤوعەر ی شاری حومس چوونەتە دەر .
ئەم تیرۆریستانە گەڕەکی ڤوعەریان بەرەو باکووری پارێزگەی حەڵەب بە جێ هێشت.
ئەم تاقمە لەو تیرۆریستانە بوون کە ئامادە نەبوون بچنە ڕیزی گەڵاڵەی ئاشتی نەتەوەیی سوریا و چەکی خۆیان دانێن.
ڕۆژی دووشەممە هەروەها 544 چەکدار لە گەڕەکی ڤوعەر بە دانانی چەکی خۆیان گەڕاونەتەوە سەر ژیانی سرووشتیان.
پارێزگاری حومس ڕۆژی دووشەمە وتی : جێبەجێ کردنی ڕ ێککەوتنی چۆڵ کرانی گەڕەکی ڤۆعەر لە چەک و تیرۆریستەکان بە پێی خشتەی کاتبەندی کراو بەرەوپێش دەڕوات و ئەم گەڕەکە هەتا کۆتایی ئەم مانگە زایینییە لە بوونی تیرۆریستان پاکتاو دەکرێت .
قەیران لە سوریا لەساڵی 2011ەوە بە هۆی پەلاماری بەربڵاوی تاقمەکانی تیرۆؤیستی کە لەلایەن عەرەبستان و ئەمریکا و هاوپەیمانانیانەوە داکۆکییان لێ دەکرێت، بەمەبەستی ڕووخانی دەوڵەتی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا، دەست پێکراوە.