داننانی چاودێری مافی مرۆڤ بە تاوانی جەنگیی ئەمریکا لە سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i287390-داننانی_چاودێری_مافی_مرۆڤ_بە_تاوانی_جەنگیی_ئەمریکا_لە_سوریا
ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ ڕایگەیاند؛ هێرشی ئاسمانی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆسەر مزگەوتێک لە ئاوایی جینە هەڵکەوتوو لە دەورووبەری حەڵەب، باکوری سوریا، تاوانی جەنگییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 19, 2017 06:46 Asia/Tehran
  • داننانی چاودێری مافی مرۆڤ بە تاوانی جەنگیی ئەمریکا لە سوریا

ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ ڕایگەیاند؛ هێرشی ئاسمانی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆسەر مزگەوتێک لە ئاوایی جینە هەڵکەوتوو لە دەورووبەری حەڵەب، باکوری سوریا، تاوانی جەنگییە.

بەپێی ڕاپۆری دوێشەوی کەناڵی ئەلعالەم، ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ لە بەیاننامەیەکدا پێی داگرت: هێزە ئەمریکییەکان لە هێرش بۆسەر سوریا کە لە١٦ی مانگی ڕابردوو ئەنجامی گرت، ڕێوشوێنی پێویست بۆ پێش گرتن بە کوژران و برینداربوونی شارومەندانی سیڤیلیان نەگرتە بەر.

ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ ڕایگەیاند: لە هێرشی ئاسمانیی ئەمریکا بۆسەر مزگەوتی ئاوایی"الجینە" سی  و هەشت کەس لە شارومەندانی سیڤیلی سوری کوژران.

فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا هەردەم لەڕەوتی شەڕ لەدژ داعش، پێگەی کەسانی سیڤیل لە سوریاو ئێراق بۆردومان دەکەن کە ئەنجامەکەی، کوژران و برینداربوونی خەڵکی بێتاوانە.

فڕۆکەکانی ئەمریکا لەم دواییەدا لە دێرەزور، ڕۆژهەڵاتی سوریاش بە هێرش بۆسەر ماڵێک لەدەورووبەری رۆژهەڵاتیی ئەو شارە تاوانێکی دیکەیان ئەنجام دا کە بەهۆیەوە هەشت شارومەندی سوری کوژران و دوو کەسیش بریندار بوون.

ئەو ماڵە هی ئەو ئاوارانە بوو کە لە شاری حەڵەبەوە گوێزرابوونەوە ئەو شوێنە.