زۆرتر لە سی کوژرا و بریندار لە تەقینەوەی حەڵەب
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i287460-زۆرتر_لە_سی_کوژرا_و_بریندار_لە_تەقینەوەی_حەڵەب
تەقینەوەی بۆمب لەگەڕەکی سەلاحەدینی شاری حەڵە لە باکووری سوریا لانیکەم شەش کوژراو و 32 برینداری لێکەوتەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 19, 2017 12:16 Asia/Tehran
  • زۆرتر لە سی کوژرا و بریندار لە تەقینەوەی حەڵەب

تەقینەوەی بۆمب لەگەڕەکی سەلاحەدینی شاری حەڵە لە باکووری سوریا لانیکەم شەش کوژراو و 32 برینداری لێکەوتەوە .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، میدیاکانی سوری ڕۆژی  چوارشەممە ڕایانگەیاند  ئەم بۆمبە لەسەڕ ڕێگەی  بەڕێ کرانی یەکێک لە قوربانیانی  تێکهەڵچوونی سوریا تەقیوەتەوە  .

 هەندێ  میدیای ناوچە ئەم تەقینەوەیەیان بە تیرۆریستی وەسف کردووە  هەندێکیش ڕایانگەیاندووە  ئەم بۆمبە  لەبەر ماددەی تەقینەوەی هاوڕێ لەگەڵ هێزی سوری بووە  .

هێشتا زۆرتر لەبارەی ئەم تەقینەوەیە ئامارێکی راست و دروست بڵاو نەکراوەتەوە .

بەپێی هەواڵێکی دیکە لە سوریا ، کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلعالەم، ڕایگەیاند :  چەکدارانێک کە بە پێی ڕێککەوتنی نێوان تاقمەکانی تیرۆریستی و هێزی خۆڕاگری دەبێ  لە زوبدانی و مزایا  بچنە دەر، بەر لە چوونە دەر لەم شارە، حەشارگەکانیان  ئاگرتێ بەردەدەن.

هاوکات 35 پاس  بە سێ هەزار سەرنشینەوە لە دووشاری کەفریا و فوعە لە دەورووبەری بەشی باکووری ئەدلەب   بەرەو ڕاشدینی حەڵەب،  کەوتنە ڕێ.

 چوونەدەری یازدە پاس لە شاری زوبدانی ، بەگەیشتنی خەڵکی کەفەریا و فوعە بۆ ناوچەی ڕاشدین لە ڕۆژاوای حەڵەب هاوڕ ێ بووە.

سوریا  ئەمە شەش ساڵە  کە لەبەر ئامادەبوونی  چەکداران و تیرۆریستان  وەک داعش و بەرەی نوسرە کەلەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانە ناوچەییەکانی لەوان عەرەبستان و قەتەر و تورکیا داکۆکییان  لێ دەکرێت، بەرەو ڕووی قەیرانە.