درۆ و دەلەسەی میدیاکانی ڕۆژاوا لەمەڕ قەیرانی سوریا
ڕاوێژکاری سیاسی ومیدیایی سەرۆک کۆماری سوریا وتی: کێشەی سەرەکی ئەوەیە کە میدیاکانی ڕۆژاوا، گومڕاکەرن و دیوارێکیان لەنێوان گەلانی ڕۆژاوایی و ڕاستییەکانی سوریادا کێشاوە.
بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی سوریا ئەلئان، بەسینە شەعبان رۆژی هەینی لەدیدار لەگەڵ زانستوەران، توێژەران و چالاکوانانی ئەمریکی، ئینگلیز، نەرویژی، ئاڵمانی وئوسترالیایی لە دەمشقی پایتەختی سوریا ، وتی: ڕۆژاوا شەڕێکی میدیایی تۆکمەی لەگەڵ سوریا دەسپێکردووەو پێش دەگرێ بە بڵاوبوونەوەی ڕاستیەکان.
ڕاوێژکاری سیاسی ومیدیایی سەرۆک کۆماری سوریا پێی داگرت: ئەوەی وا لەئێراق و لیبی ڕوو دەدا، باشترین نموونەیە بۆ پەی بردن بەو پیلان و دهۆیانەی بۆ وڵاتانی عەرەبی ئامادە کراوە.
ڕاوێژکاری سیاسی و میدیایی سەرۆک کۆماری سوریا هەروەها وتی: هاوکاری و هاواهەنگی رژیمی زایۆنیستی لەگەڵ گرووپە تیرۆریستییەکان لە سوریا بەتەواوەتی ڕوون و دیارە.
بەسینە شەعبان ئاماژەشی کردە ئیدیعای پەلاماری شیمیایی سوپای سوریا بۆسەر خان شەیخونی ئیدلەب و وتی: زۆربەی ڕاپۆر و لێکۆڵینەوەکان، بانگەشەی ئەمریکا لەمەڕ هێرشی شیمیایی حکومەتی سوریا بۆسەر ناوچەی خان شەیخون ڕەت دەکاتەوە، بەتایبەت ئەوەی کە ڕاپۆرەکان لەلایەن کەسانێکەوە لەئەمریکا، ئاڵمان و ئوروپا ئامادە کراوە.
نەیاران و تیرۆریستان لە سوریا چواری ئاڤریل ئیدیعایان کرد، سوپای ئەو وڵاتە لەناوچەی خان شەیخون لە چەکی شیمیایی کەڵکی وەرگرتووە. ئەو ئیدیعایە بەجاران لەلایەن حکومەتی سوریاوە ڕەت کراوەتەوە.