پەلاماری رژیمی زایۆنی بۆسەر پێگەکانی سوپای سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i287790-پەلاماری_رژیمی_زایۆنی_بۆسەر_پێگەکانی_سوپای_سوریا
فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنی، دوێشەو(هەینی لەسەر شەممە) یەکێک لە بنکەکانی سوپای سوریا لە سەر ڕێگای"خان ارنبە" بۆ"الکوم سندیانە" لە پارێزگای قۆنیتەرە(باشووری سوریا)یان بۆردومان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 22, 2017 03:00 Asia/Tehran
  • پەلاماری رژیمی زایۆنی بۆسەر پێگەکانی سوپای سوریا

فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنی، دوێشەو(هەینی لەسەر شەممە) یەکێک لە بنکەکانی سوپای سوریا لە سەر ڕێگای"خان ارنبە" بۆ"الکوم سندیانە" لە پارێزگای قۆنیتەرە(باشووری سوریا)یان بۆردومان کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەڕانسە، دەسدرێژکاری شەوی هەینیی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر پێگەکانی سوپای سوریا، زیانی گیانی لێ نەکەوتەوە.

لەو پەلامارەدا، تۆپێکی سوپای سوریا، بە دوو مووشەک پێکرا.

رژیمی زایۆنی هەردەم بۆ پاڵپشتی لە تیرۆریستان، پێگەکانی سوپای سوریا دەکاتە ئامانج.

قەیران لە سوریا لە ساڵی٢٠١١وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ڕەشەکوژەکانی جێی داکۆکی عەرەبستان، رژیمی زایۆنیستی، ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی بۆ ڕووخاندنی حکومەتی یاسایی بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆمای سوریا دەس پێ بووە.