قسەی دیپلۆماتێکی ڕووسیا لەمەڕ قەیرانەکەی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i288424-قسەی_دیپلۆماتێکی_ڕووسیا_لەمەڕ_قەیرانەکەی_سووریا
دیپلۆماتێکی رووسیا وتی : دەوڵەتی ئەمریکا سەرۆک کۆماری سووریا بە لەمپەرو کۆسپ نازانێ بۆ کۆتایی هاتن بە قەیرانی ئەو وڵاتە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 26, 2017 08:33 Asia/Tehran
  •  قسەی دیپلۆماتێکی ڕووسیا لەمەڕ قەیرانەکەی سووریا

دیپلۆماتێکی رووسیا وتی : دەوڵەتی ئەمریکا سەرۆک کۆماری سووریا بە لەمپەرو کۆسپ نازانێ بۆ کۆتایی هاتن بە قەیرانی ئەو وڵاتە .

 " پیتر ئیلیچیف" دیپلۆماتی ڕوس رۆژی چوار شەممە لە وتوویژ لەگەڵ هەواڵدەری فەرەنسا وتی ، لە دیداری ئەمدواییە دۆنالد ترەمپ ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەگەڵ بالوێزانی وڵاتانی ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان جەختکراوە ، خەڵکی سوریا دەبێ لە بارەی چارەنووسی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بڕیار بگرن . " میتو ڕیکرافت" دیپلۆماتی بەریتانیایی یش وتی : ئەوەی لە سیاسەتی ترەمپ بەرامبەر قەیرانەکەی سوریا تێگەیشتووە   کۆتایی دانیی خێرایە بە قەیرانی ئەو وڵاتە . دەوڵەتی ڕووسیا بەردەوام جەختیکردووە چارە نووسی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا دەبێ لە ڕێگای هەڵبژاردنەکان دا دیاری بکرێت .  قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ بە هێرشی بەربڵاوی تاقمەکانی ترۆریستی کە عەرەبستان ، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە وان تورکیا لاگریان لێوە دەکەن بۆ سەرنخوونکردنیی دەوڵەتی یاسایی " بەشار ئەسەد " دەستپێکراوە .