گەیشتنی باڵوێزی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i288430-گەیشتنی_باڵوێزی_نوێی_کۆماری_ئیسلامی_ئێران_بە_سووریا
" جەواد تورکئابادی " باڵوێزی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سووریا گەیشتە "دیمەشق"ی پێتەختی ئەو وڵاتە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 26, 2017 08:37 Asia/Tehran
  • گەیشتنی باڵوێزی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سووریا

" جەواد تورکئابادی " باڵوێزی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سووریا گەیشتە "دیمەشق"ی پێتەختی ئەو وڵاتە .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی سێ شەممە شەوی ئیرنا ، " جەواد تورک ئابادی" کە جێنشینی " محەممەد ڕەزا ڕەئووف شیبانی" باڵوێزی پێشووی   ئێران لە سوریا دا بووە ، بە پێشوازی بەرپرسانی ئێرانی و سوری گەییشتە پێتەختی سوریا.

 " ریما قادری" وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی سوریا بە ئامادە بوون لە فڕۆکە خانەی دیمەشق لە باڵوێزی نوێی ۆماری ئیسلامی ئێران لە سوریا دا پێشوازی کرد .  " تورک ئابادی " پیش لە وە ، بۆماوەی چوار ساڵ باڵوێزی ئیران لە سودان بووە و باڵوێزی ئێران لە بەحرەین و نیجریا و کارداری کۆماری ئیسلامی ئێران لە کوەیت لە پۆستەکانی دیکەی " جەواد تۆرک ئابادی " بووە . سەرۆکایەتی فەرمانگەی یەکەمی باکووری و ڕۆژئاوای ئەفریقای وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران یش لە پۆستەکانی دیکەی " جەواد تورک ئابادی" لە دەزگەی دیپلۆماسی ئێران دا بووە . کۆماری ئیسلامی ئێران لە تەنیشت میحوەری خۆڕاگری رۆلی گرینگی لە شەر دەژی ترۆریسمی تەکفیری لە سوریا دا هەیە . کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر داوای "بەشار ئەسەد " ، سەرۆک کۆماری سوریا یارمەتی مۆستەشاریی ئاراستەی سەربازییەکانی ئەوڵاتە دەکات .