دامەزرانی ئاسایش لە هێزگەی شێداری "تشرین"ی سووریا
سوپای سووریا بە زاڵ بوون بە سەر گرووپی بەرهەڵستکاری "جیش اسود الشرقیه" (سوپای شێرانی ڕۆژهەڵات) توانی ئاسایشی هێزگەی شێداری تشرین لە "ڕیف دیمەشق"ی وڵاتەکەی دابین بکات.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ ژێدەرێکی سەر بە بەرهەڵستکارانی چەکدار لە نەیویست ناوی لە قاو بدرێ بە هەواڵدەریی عنەبی وت: گرووپی ناسراو بە «جیش أسود الشرقیة» ڕۆژی چوارشەممە پاش شەڕ و پێکدادانێکی بەرتەسک لەگەڵ سوپای سووریا لە میحوەرەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری هێزگەی حەرارەتیی تشرین لە ڕیف دیمەشق پاشەکشەی کرد تا ئەم هێزگەیە لەوپەڕی ئاسایش و ئەمنییەتی تەواوەوە، بکەوێتە دەستی دەوڵەتی سووریا.
گرووپی ڕا گەیاندنی "الاعلام الحربی"یش بە پشت ڕاست کردنەوەی پێشڕەوییەکانی سوپای سووریا لە دەوروبەری هێزگەی تەشرین ڕاپۆرتی دا؛ سوپای سووریا زیاتر لە ٢٠ کیلۆمەتر پێشڕەوی کردووە.
هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی پەلامارەکانی سوپای سووریا لە حەڵەب، (باکوور)، حەماه (ڕۆژاوا)، دیمەشق و دەرعا (باشوور) ی ئەم وڵاتە، ژمارێک لە تیرۆریستانی چەکدار لە پەلامارە ئاسمانییەکانی سوپای سووریا و ڕووسیا لە شاری "دارعزە" لە دەڤەری ڕۆهاوای حەڵەب کوژراو و بریندار بوون.
سووریا پتر لە پێنج ساڵە کە لەبەر چالاکیی گرووپە تیرۆریستییەکان و داکۆکیی ڕۆژاوا و ژمارێک وڵاتی ناوچەی لەوانە، بەرەوڕووی قەیران بۆتەوە.