ئەسەد : سووریا لەهەوڵی کڕینی سیستەمی پێشکەوتەی دژەمووشەکیی لە ڕووسیایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i288638-ئەسەد_سووریا_لەهەوڵی_کڕینی_سیستەمی_پێشکەوتەی_دژەمووشەکیی_لە_ڕووسیایە
سەرۆک کۆماری سووریا ڕایگەیاند : دیمشق خەریکی دانوستان لەگەڵ کاربەدەستانی ڕووسیایە بۆ کڕینی نوێترین سیستەمی دژەمووشەکی بەئامانجی بەرەنگاربوونەوەی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی و هەڕەشەو گوڕەشەکانی ئەمریکا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 28, 2017 03:08 Asia/Tehran
  • ئەسەد : سووریا لەهەوڵی کڕینی سیستەمی پێشکەوتەی دژەمووشەکیی لە ڕووسیایە

سەرۆک کۆماری سووریا ڕایگەیاند : دیمشق خەریکی دانوستان لەگەڵ کاربەدەستانی ڕووسیایە بۆ کڕینی نوێترین سیستەمی دژەمووشەکی بەئامانجی بەرەنگاربوونەوەی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی و هەڕەشەو گوڕەشەکانی ئەمریکا .

بەشار ئەسەد لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تلسور کە رۆژی پێنج شەممە لەلایەن هەواڵدەریی فەرمیی سوریا(سانا) وە بڵاو کرایەوە، ڕایگەیاند: ئاساییە کە سوریا بیەوێ وەها سیستەمێکی دژە مووشەکی بکڕێ چونکە رژیمی ئیسرائیل لە ساڵی١٩٤٨ بەردەوام هێرش دەکاتە سەر وڵاتانی عەرەبی دەوروبەری خۆی.

ژانڤییەی ڕابردوو، سوریا ئیسرائیلی تاوانبار کرد بە بۆردومانی فڕۆکەخانەیەکی سەربازی لە گردووپەڕی ڕۆژاوای دەمشق کە دەم و دەزگە هەواڵگرییەکانی هێزی ئاسمانی سوپای سوریایان تێدا جێگیرە.

سوریا هەروەها رۆژی پێنج شەممە ئیسرائیلی تاوانبار کرد، پێگەی سەربازی لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دەمشقی بەمووشەک پێکاوە.

لەدەسپێکی شەڕی ناوخۆی سوریا لە ساڵی٢٠١١دا، رژیمی ئیسرائیل کەمتر پەلامارە جیاجیاکانی بۆسەر خاکی سوریای پشت ڕاست کردۆتەوە بەڵام رۆژی پێنج شەممە بەشێوەی ناڕاستەوخۆ بەرپرسایەتی خۆی لەو هێرشەدا قەبووڵ کرد.

قەیران لە سوریا لەمارسی ٢٠١١وە تائێستا لەبەر ئامادەبوونی گرووپە تیرۆریستییەکانی جێی داکۆکی بڕێک وڵاتی رۆژاوایی وعەرەبی، تائێستا بەسەدان هەزار کوژراو، بریندار و بەملوێنان ئاوارەی لێکەوتووەتەوە.