کوژرانی دەیان تیرۆریست لە باشوور و رۆژهەڵاتی سووریا
لەمیانەی نوێترین ئۆپەراسیۆنی سوپای سووریا دژبە گرووپی ڕەشەکوژی داعش لە باشوورو رۆژهەڵاتی وڵاتەکەی پتر لە شەست کەس کوژران و دەیان کەسیش بریندار بوون .
بەپێی ڕاپۆری رۆژی پێنج شەممەی هەواڵدەریی فەرمیی سوریا، بەهۆی تێکهەڵچوونی سوپای سوریا لەگەڵ تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای دەرعا(باشووری سوریا) سی و سێ تیرۆریست کوژران و لەناوچە ڕۆژهەڵاتییەکانی سوریاش، سوپای ئەو وڵاتە توانی بەیارمەتی هێزە خۆڕاگرەکان، لانیکەم سی تیرۆریست لەناوچەی مەقابر و فەوجی١٣٧ لەشاری گەمارۆ دراوی دێرەزور(ڕۆژهەڵاتی سوریا) بکوژێ.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، لەو ئۆپراسیۆنەدا چەند تانک و بڕێک چەکئامێری تیرۆریستان بە هێرشی سوپا وهێزە خۆڕاگرەکانی سوریا تێکشکێندرا.
بەشگەلێکی شاری دێرەزوور ئێستا لەگەمارۆی تیرۆریستانی داعش دایە.
لەلایەکی دیکەوە، سوپای سوریا لەدرێژەی پێشڕەوییەکانی بەرەو ڕۆژهەڵات و باکوری تەدموڕ لە پارێزگای حۆمس، مەیدانی گازی"شاعر" لەباکوری ئەو شارەی لەچنگ گرووپە ڕەشەکوژەکان ڕزگار کرد.
شاری مێژوویی تەدموڕ یان پالمیرا، لەچەند مانگی ڕابردوودا چەندین جار لەنێوان گرووپە ڕەشەکوژەکان و هێزە سوریەکان، دەستاودەست بووە.