ناردنی سەربازانی ئەمریکی بۆسەر سنوری سوریاو تورکیا
نیسان 29, 2017 09:02 Asia/Tehran
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند؛ سەربازانی ئەمریکی بۆسەر سنووری سوریاو تورکیا ڕەوانە دەکات.
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی پرێس تی ڤی؛ وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) ئیدیعای کرد، هۆی ناردنی ئەو هێزانە پێش گرتن بە شەڕ وپێکدادان لەنێوان هێزەکانی تورکیاو سوریایە.
ئەمریکاو تورکیا، لەسەر کردەی سەربازی ئانکاڕا لەسوریا پێکەوە ناکۆکن.
نزیک٢٠٠ چەکداری ئەمریکیش مانگی مارسی٢٠١٧ نێردرانە باکوری سوریا.
تورکیاش ساڵی٢٠١٦ بەجێگیرکردنی تانک و فڕۆکەی شەڕکەر لەسەرانسەری سنورەکەی لەگەڵ سوریا، دەستتێوەردانی سەربازی لەو وڵاتە دەسپێکرد.
سەرپەیڤ