داننانی ئەمریکا بە کوشت وبڕی خەڵکی سوریاو ئێراق
پێنتاگۆن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لە پەلامارەکانی هاوپەیمانیی بەناو نێودەوڵەتیی دژە داعش بەسەرکردایەتی ئەمریکا، لە سوریاو ئێراق کە لە ساڵی٢٠١٤وە دەس پێ بووە، تائێستا ٣٥٢ کەسی سیڤیل کوژراون.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ڕۆیتەرز، پێنتاگۆن رۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: تەنیا لەنێوان مانگەکانی نۆڤمبەری٢٠١٦ هەتا مارسی٢٠١٧ چل و پێنج کەسی سڤیل بەدەست هێزە ئەمریکییەکان کوژراون.
ئەمریکییەکان بیست و شەش کەسی مەدەنیشیان لە مانگی مارس کوشتووە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، هەشتا کەسی سیڤیلیش لە مانگی ئاگۆستی٢٠١٤وە تائێستا کوژراون کە پێشتر ڕانەگەیێندرابوو.
لێکدانەوەی واشنگتۆن لەبارەی ژماری کوژراوانی سیڤیل لە ئێراق و سوریا زۆر کەمتر لە لێکدانەوەی گرووپە چاودێرەکانە.
لێکدانەوەی تاقی چاودێریی"ئەیرۆرز" واپێشان ئەدا کە لانیکەم پتر لە٢٥٠٠ کەسی سیڤیل لە پەلاماری ئاسمانی هاوپەیمانی ئەمریکی لە ئێراق و سوریا کوژراون.
هاوپەیمانی بەناو دژە داعش لە سەردەمی سەرۆک کۆماریی ئۆباما بەئامانجی ئیدیعایی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە ئێراق و سوریا پێکهات.
ئەوە لەکاتێکدایە کە بەپێی ڕاپۆرە فەرمییەکان، ئەمریکاو هاوبەشە ڕۆژاوایی و عەرەبیەکانی ئەو وڵاتە لە ڕێکخەران و لایەنگرانی سەرەکیی دراڤی وسەربازی گرووپە تیرۆریستیەکان لەوان داعش دێنە ئەژمار.