شکستی پەلاماری داعش لە ڕۆژئاوای سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i289266-شکستی_پەلاماری_داعش_لە_ڕۆژئاوای_سووریا
ئەرتەشی سووریا لە ئوپراسیونێکدا تێرۆڕیستانی داعشی کە بە نیاز بوون بە پەلامار بۆسەر مەکسر حسان لە زەنجیرە چیاکانی جبال ئەلشومریە لە دەڤەڕی ڕۆژهەڵاتی حومس دزە بکەنە ناو بنکەکانی ئەرتەشی سووریا لەو ناوچەیە ناچار بە پاشەکشە کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 02, 2017 08:35 Asia/Tehran
  •  شکستی پەلاماری داعش لە ڕۆژئاوای سووریا

ئەرتەشی سووریا لە ئوپراسیونێکدا تێرۆڕیستانی داعشی کە بە نیاز بوون بە پەلامار بۆسەر مەکسر حسان لە زەنجیرە چیاکانی جبال ئەلشومریە لە دەڤەڕی ڕۆژهەڵاتی حومس دزە بکەنە ناو بنکەکانی ئەرتەشی سووریا لەو ناوچەیە ناچار بە پاشەکشە کرد .

 بە  گوێرەی     ڕاپۆڕتی    ڕۆژی  سێەمەی  ئەلعالەم   لەو  ئوپراسیونەدا  ژومارێک   لە  ئەندامانی  تێڕوڕیستی  داعش  کوژران و بریندار  بوون . لە لایەکی  دیکەوە  ئەندامانی  داعش  بە  هاویشتنی  گوللە هاوەن  بەرەو  گوندی   ئەلمخرەم   لە  ڕۆژهەڵاتی  حومس  پەلاماری   ڕۆژئاوای  سووریایان  دا . لە پەلاماری  بە هاوەنی   ئەندامانی  تێڕوڕیستی  بەرەی  نوسرە  کە  لە  شارۆچکەی  ئەلنەعیمە  جێگیرن   بۆ سەر ناوچەگەلێک  لە شاری  دەرعا  لە باشووری  سووریا  چوار کەس  بۆ وێنە  منداڵێک  بریندار  بوو خەسارێکی  زۆر  درا  لە  ماڵ  و دارایی  خەڵک  لەو  وڵاتە .  لە پەلاماری  ئەندامامی  بەرەی  نوسرە  بۆ سەر  شاری  مەحرەدە  لە نزیکی  حەماش دوو کەس  بریندار بوون . قەیران  لە  سووریا  لە  ساڵی  2011 وە  بە پ ەلاماری  بەربڵاوی  تاقمە تێڕۆڕیستیەکانی  پشتیوانیکراوی  ئەمریکا  و هاپوەیمانەکانی  بۆ وێنە تورکیا  بۆ سەرنخوون کردنی    دەوڵەتی  یاسایی  بەشار  ئەسەد  سەرۆک کۆماری  سووریا  دەس پێی کرا .