پێشکەش کردنی نامەی مانەوەی باڵوێزی ئێران بەسەرۆک کۆماری سووریا
باڵوێزی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سووریا ڕۆژی سێ شەممە لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە دیدارو نامەی مانەوەی خۆی پێشکەشی ناوبراوکرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا " جەوادی تورک ئابادی" چوارشەممەی ڕابردوو بیست وشەشی ئاوریل یش لەگەڵ وەلید موعەلیم جێگری سەرۆک وەزیر ووەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا دیداری کردو کۆپی نامەی مانەوەی خۆی پێشکەشی ناوبراو کردبوو.
تورک ئابادی کە بووە بە جێگری " محەممەد ڕەزا ڕئوف شیبانی" لە سووریا، بیست وپێنجەمی ئاوریل لەلایەن بەرپرسانی ئێرانی وسووریەوە پێشوازی لیی کراو گەیشتە دەمیشقی پێتەختی سووریا.
تورک ئابادی بەرلەمە باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سودان ، بەحرەین ونیجریا وکارەداری کۆماری ئیسلامی ئێران لە کوەیت بووە. سەرۆکایەتی ئیدارەی یەکەمی باکوور وڕۆژئاوای ئافریقای وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە لە بەرپرسایەتیەکانی پێشووی تورک ئابادی لە دەزگەی دێپلۆماسی کۆماری ئیسلامی ئێرانە. کۆماری ئیسلامی ئێران لە پاڵ تەوەری خۆڕاگری دەوری گرینگی لە شەڕ لەگەڵ ترۆریسم لە سووریا هەیە .