کوژرانی١٨کەسی مەدەنی، تاوانێکی نوێی هاوپەیمانی ئەمریکی لە سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i289884-کوژرانی١٨کەسی_مەدەنی_تاوانێکی_نوێی_هاوپەیمانی_ئەمریکی_لە_سوریا
فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی لە تاوانێکی نوێ لە پارێزگای ڕەققە-باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا-، نزیک بە بیست کەس لە خەڵکی سوریایان کوشت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 06, 2017 12:47 Asia/Tehran
  • کوژرانی١٨کەسی مەدەنی، تاوانێکی نوێی هاوپەیمانی ئەمریکی لە سوریا

فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی لە تاوانێکی نوێ لە پارێزگای ڕەققە-باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا-، نزیک بە بیست کەس لە خەڵکی سوریایان کوشت.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی مێهر، پەلامارە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانیی دژە تیرۆریزم بەسەرکردایەتی ئەمریکا بۆسەر شاری ڕەققە لەگردووپەڕی رۆژاوای پارێزگای ڕەققەی سوریا، کوژرانی ١٨ ئەندامی خێزانێکی سوری لێکەوتەوە.

پێشتریش هێزە هاوپەیمانە ئەمریکییەکانی بەناو دژە تیرۆریزم لە سوریا، شاری تەبقا لەپارێزگای ڕەققەیان کردە ئامانج کە لانیکەم هەشت کەسی سیڤیل بەهۆیەوە کوژران.

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی ئەمریکا پێشتر دانی بەوەدانا کە لەنێوان ساڵانی٢٠١٤هەتا ٢٠١٧ نزیک بە چوارسەت کەسی سیڤیل لە ئێراق و سوریا بەهۆی هێرشی ئاسمانی ئەو هاوپەیمانییەوە کوژراون.

وەزارەتی دەرەوەی سوریاش لەم دواییەداو لە پەیامی جیاجیادا بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش، داوای لەوان کرد، ئەرک وبەرپرسایەتیەکانیان لەڕاگرتنی کوشت و بڕ و وێرانکاریی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەرکردایەتی ئەمریکا لەسوریا جێ بەجێ بکەن.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا لەو پەیامانەدا پێی داگرتووە؛ لەڕاستیدا جم و جۆڵەکانی ئەمریکاو تیرۆریستان ، کەمڵێنەری یەکترن بۆ کوشتنی هەرچی زیاتری خەڵکی سوریا.