هاواهەنگیی سەربازیی ئەمریکا و ڕووسیا لە سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i289974-هاواهەنگیی_سەربازیی_ئەمریکا_و_ڕووسیا_لە_سوریا
سەرۆکانی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا و ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەیفونیدا ڕێککەوتن لەسەر دەسپێکرانەوەی ڕەوتی جێ بەجێ کرانی تەبایی نامەی پێش گرتن بە ڕووداوە ئاسمانیەکان لە سوریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 07, 2017 06:06 Asia/Tehran
  • هاواهەنگیی سەربازیی ئەمریکا و ڕووسیا لە سوریا

سەرۆکانی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا و ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەیفونیدا ڕێککەوتن لەسەر دەسپێکرانەوەی ڕەوتی جێ بەجێ کرانی تەبایی نامەی پێش گرتن بە ڕووداوە ئاسمانیەکان لە سوریا.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیتارتاس، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند: ژەنەراڵ والری گراسیمۆف و جۆزێف دانفۆرد لەو وتووێژەدا ، بەتێرو تەسەلی باسی ڕەوشی سوریاو هاواهەنگی هێزەکانی دوولایەن لەبەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریستان لەسوریایان کرد.

ئەو ڕێککەوتنە لەدانیشتنی سوری ئاستانە بۆ هێنانەدی چوار ناوچەی کەمکرانی کێشەو قەیرانیش لەلایەن سەرۆکانی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیاو ئەمریکا گرینگی پێدرا.

سەرلەئێوارەی رۆژی پێنج شەممەو لەکۆتایی خولی چوارەمی دانیشتنی سوری لەپایتەختی قەزاقستان، ئێران، ڕووسیاو تورکیا سێ وڵاتی هەڵسوڕێنەری ئەو دانوستانانە، لەسەر جێ بەجێ کرانی تەبایی نامەی هاوپێوەند بە هێنانەدی چوارناوچەی هێمن لەسوریا ڕێککەوتن.

گراسیمۆف و دانفۆرد سەرۆکانی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیاو ئەمریکا لە پەیوەندیی تەلەیفونی دوێشەودا هەروەها ڕێککەوتن لەسەر جێ بەجێ کرانی وادەو بەڵێنی ڕووسیاو ئەمریکا هاوپێوەند بەتەبایی نامەی پێش گرتن بەڕوودانی ڕووداوە ئاسمانیەکان لەکاتی بەرەنگاربوونەوەی گرووپە ڕەشەکوژەکانی وەک داعش و بەرەی نوسرە و درێژەدان بەپەیوەندییەکان.

تەبایی نامەی ڕووسیاو ئەمریکا بۆ پێش گرتن بە ڕوودانی ڕووداوە ئاسمانییەکان نزیک بە مانگێک لەوەپێش و دوابەدوای پەلاماری مووشەکیی دەسدرێژکارانەی  ئەمریکا بۆسەر پێگەی شەعیراتی سوریا لەلایەن مۆسکۆوە هەڵپەسێردرا کە لەسەر داوا و پێداگریی واشنگتۆن، گەڕانەوەی سەرلەنوێی، خرایە نێو بەرنامەی کارەوە.