ڕوسیا ناردنی کارناسانی شیمیای بۆسوریای بە پێویست زانی
ڕووسیا ناردنی چاودێرانی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی بۆسوریا بەمەبەستی لێکدانەوە لەسەر پەلاماری کیمیایی بۆسەر پارێزگەی ئەدلەب بە پێویست زانی .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕۆژی چوارشەممە لە بە یاننامەیە کدا وێڕای ڕەتکردنەوەی ئیدیعای هەندێ وڵاتی ڕۆژاوایی سەبارەت بە پەلاماری کیمیایی چوارەمی مانگی ئاڤریل بۆسەر خان شێخوون ، داوای نێردرانی تاقمی چاوەدێری نێونەتەوەیی بۆئەمشارەی کرد بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی پسپۆڕانە و بێ لایەنەنانە سەبارەت بەم ڕووداوە .
لەپەلاماری کیمیایی گومانلێکراوی ڕۆژی چوارەمی ئاڤریل بوسەر ناوچەی خان شێخوون لەباشووری ئەدلەبی سووریا کە لە دەستی تاقمە تیرۆریستییەکان دایە، زۆرتر لە سەد کەس کوژران و نیزیکەی چوارسەد کەسیش بریندار بوون .
دەوڵەتی سوریاش بەکارهێنانی هەرچەشنە چەکی کیمیایی لە ناوچەی شێخوونی ڕەتکردەوە .