دۆزینەوەی حەشارگەی مووشەکەکانی دژە ئاسمانیی داعش لە سنووری سووریا و لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i305408-دۆزینەوەی_حەشارگەی_مووشەکەکانی_دژە_ئاسمانیی_داعش_لە_سنووری_سووریا_و_لوبنان
ئەرتەشی لوبنان ڕۆژی دووشەمە باسی کرد لە دۆزینەوەی مووشەکەکانی دژە ئاسمانیی داعش لە یەکێک لە حەشارگەکانی ئەو تاقمە تێڕۆڕیستیە لە ڕۆژهەڵاتیی لوبنان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 22, 2017 06:17 Asia/Tehran
  • دۆزینەوەی حەشارگەی مووشەکەکانی دژە ئاسمانیی داعش لە سنووری سووریا و لوبنان

ئەرتەشی لوبنان ڕۆژی دووشەمە باسی کرد لە دۆزینەوەی مووشەکەکانی دژە ئاسمانیی داعش لە یەکێک لە حەشارگەکانی ئەو تاقمە تێڕۆڕیستیە لە ڕۆژهەڵاتیی لوبنان .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ڕادیو تەلەفیزیونی  ئێران ، ئەرتەشی لوبنان لە ئوپراسیونێکدا حەشارگەی مووشەکەکانی دژە ئاسمانیی  و   چەک و چوڵ و تەقەمەنی  تاقمی  تێڕۆڕیستی  داعش کە بریتیە  لە    مووشەک هاوێژ  نارنوک   و چەکی   دژە تانک  لە سنوروی  سووریای  دۆزیوەتەوە . جوزف عەون  فەرماندەری  ئەرتەشی لوبنان  سەرلەبەیانی  شەمەی  ڕابردوو  فەرمانی  دەسپێکی  ئوپراسیونی  بەربڵاوی  دژی  تاقمی  تێڕۆڕیستی  داعش  بە ناو  " فەجر لجڕود " لە بەرزاییەکانی  ڕۆژهەڵاتی  ئەو وڵاتە ی  دەر  کرد .  بەرلەوەش  ئوپراسیونی   ڕزگارکردنی  بەرزاییەکانی  " عەرسال " لوبنان  و بەرزاییەکانی ئەلقەلەموونی  ڕۆژئاوایی  سووریای  کە نزیکەی   سێ  ساڵ لە چنگی  تاقمی  تێڕوڕیستی  بەرەی  نوسرە  بوو   21  ژوئیەی 2017  دەسپێکرا  و لە ئاکامدا  هێزەکانی خۆڕاگری لوبنان توانیان  سەرزەویەکانی  ژێر  ڕکێیفی بەرەی نوسرە  ڕزگار  بکەن .