گەڕانەوەی ئاوارە سوورییەکان بۆ نیشتمان وبۆ بەسەر بردنی پشووی جەژنی قووربان
هەزاران کەس لە ئاوارەکانی سوری بۆ گوزەراندنی پشووی ڕۆژانی جەژنی قووربان لە سنوورەکانی تورکیاوە گەییشتنە سووریا .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوار شەممەی کەنالی" یورو نیوز" ؛ تورکیا لە درێژەی چەند ڕۆژی ڕابردوو بوارگە هابەشەکان لەگەڵ سوریای بۆ گەڕانەوەی شارومەندانی ئاوارەی سوری بۆ وڵاتەکەیان و تێپەڕاندنیی پشوودانەکانیی جەژنی قووربان کراوەتەوە .
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە ، لە انوەڕاستەکانیی ئەم مانگی زایینی یە(ئاگۆست) تا بە ئێستا نزیک ١٥ هەزار ئاوارەی سوریا بۆ تێپەڕاندنیی پشوودانەکانیی جەژنی قووربان لە رێگای دوو بوارگەی" باب ئەلهەوا" و " باب ئەلسەلامە" لە سنووری تورکیا ، چوونەتە نێو خاکی سوریا .
تورکیا میوانداری سێ ملوێن ئاوارەی سووریایە و هەوڵ ئەدات بە هەماهەنگیی ڕێکخراوی نەتەوەکان تا ساڵی ٢٠١٨ پێشە کییەکانیی گەڕانەوەی ١٠٠ هەزار ئاوارەی سوری بۆ وڵاتەکەیان لەمەر تێپەڕاندنیی پشوودانەکانیی جەژنی قووربان، بڕۆنە وڵاتی خۆیان . قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ ەوە دوا بە دوای هێرشی بەربلاوی تاقمەکانی ترۆریستی کە عەرەبستان ، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لاگریان لێوە دەکەن بۆ گۆڕینی هاوسەنگییەکانیی ناوچە بەقازانجی ڕژیمی زایۆنیی دەستپێکراوە . شەڕ زیاتر لە شەش ساڵە لە سوریا ، جگە لە کاولکردنیی زۆرتریی شۆێنەکانیی ئەووڵاتە ، بووەتە هۆی ئاوارە بوونیی ملوینان کەس لە شارومەندانی سووریایی .