سوپای سووریا ناوچەیەکی زۆری خستوەتە ژێر چاوەدێری و کۆنترۆڵی خۆیەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i305596-سوپای_سووریا_ناوچەیەکی_زۆری_خستوەتە_ژێر_چاوەدێری_و_کۆنترۆڵی_خۆیەوە
سوپای سوریا شەوی چوارشەممە لە نوێترین پێشکەوتنی خۆی بە دژی تیرۆریستەکان و تاقمە چەکدارەکان توانی کونترۆڵی چەند ناوچەی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی حومس بە دەستەوە بگرێت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 23, 2017 06:57 Asia/Tehran
  • سوپای سووریا ناوچەیەکی زۆری خستوەتە ژێر چاوەدێری و کۆنترۆڵی خۆیەوە

سوپای سوریا شەوی چوارشەممە لە نوێترین پێشکەوتنی خۆی بە دژی تیرۆریستەکان و تاقمە چەکدارەکان توانی کونترۆڵی چەند ناوچەی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی حومس بە دەستەوە بگرێت .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕەسمیی سوریا، سوپای سوریا لە ڕەوتی ئەم ئۆپراسیۆنە دا ژومارێک  تیرۆریستی کوشت و چەند هەماری چەک و چۆڵ و کەرەستەی ئەوانیان  لە ناوچەکانی کوێستانی ڕۆژهەڵاتی حومس  تێک شکاند.

سوپای سوریا لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو توانی لانیکەم   دە ناوچە لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی حومس لە دەستی تیرۆریستان ئازاد بکات  .

سوپای سوریا لە هەینی ڕابردوو  واتە هەژدەی  ئووت  ئۆپراسیۆنی سەربازیی خۆی لە باشووری پارێزگەی رەقە  لە باکوور، لە ڕۆژهەڵاتی حەما  و  دەورووبەری حومس  توندتر  کردوەتەوە.

هاوکات کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلعالەم  رایگەیاند  سوپای سوریا  توانی  زاڵ بێت بەسەر ناوچەی وادی ئەبوو زەلە  لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری  سەخنە لە پارێزگەی حومس  و چەند تیرۆریست بکوژێت.

فڕۆکە  جەنگییەکانی ڕوسی و سوریش ڕۆژی سێ شەممە بنکەی داعشیان لە دەیروزوور بوردومان کرد و ژومارێک تیرۆریستیان کوشت  .

بەپێی هەواڵێکی تر لە سوریاوە  سوپا و هێزی خۆڕاگری لوبنان لە درێژەی پێشکەوتنیان لە ناوچەی قەلموونی ڕۆژاوایی توانیان  تونەیلی یەکێک لە ناوەندەکانی فەرماندەیی تاقمی تیرۆریستیی داعش لەم ناوچەیە  بدۆزنەوە.