ته‌قینه‌وه‌ی سامناک له سنووری لوبنان و سووریا
سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌کان باس له ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی سامناک له‌ناوچه‌ی "البقاع" هه‌ڵکه‌وتوو له ڕۆژهه‌ڵاتی لوبنان ده‌که‌ن.
به‌پێی راپۆری که‌ناڵی ئه‌لعاله‌م، به‌گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیک ، شایه‌تحاڵان ڕاپۆریان دا؛ سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی سامناک له ناوچه‌ی "البقاع" له‌نزیک سنووری لوبنان له‌گه‌ڵ سووریا، به‌رگوێ که‌وت.
هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی، ئه‌و ده‌نگه سامناکه‌یان سه‌رچاوه‌گرتوو له‌په‌لاماری فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی ئیسرائیلی بۆسه‌ر سنووره‌کانی لوبنان و سووریا زانی.
رژیمی زایۆنیستی بێ گرینگی‌دان به بڕیارنامه‌ی1701ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان که پاش شه‌ڕی سی و سێ رۆژه‌ی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ لوبنان له‌ساڵی2006دا بۆ پێش گرتن به کرده‌ی دوژمنکارانه‌ی ئه‌و رژیمه له‌دژ لوبنان، په‌سه‌ند کرا، هه‌رده‌م سنووری ئاسمانی، زه‌وینی و ده‌ریایی ئه‌و وڵاته ده‌به‌زێنێ.
جگه له‌وه‌ش، فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی رژیمی ئیسرائیل له‌ڕه‌وتی قه‌یرانی سووریا، چه‌ندین جار بنکه‌و باره‌گاکانی سه‌ربازانی سووری و میحوه‌ری موقاوه‌مه‌یان به‌ئامانجی داکۆکی له تیرۆریستان، بۆردومان کردووه.