شێخ نەعیم قاسم: عەرەبستان دانی بەوەدا ناوە کە لە سووریا شکستی هێناوە
یاریدەری سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان، ڕەزامەندیی وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سەعوودی لەگەڵ هێنانەدی ناوچە کەم کێشەکان لە سووریای بە چەشنێک دانپێدانانی عەرەبستان بە شکست، وەسف کرد.
عادڵ جوبەیر وەزیری دەرەوەی عەرەبستان رۆژی یەکشەممە لەپرێس کۆنفرانسێکی هاوبەشی لەگەڵ سێرگئی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە جەددە، پاش شەش ساڵ لاوازیی تیرۆریستان لە ڕووخاندنی حکومەتی سووریا، ڕایگەیاند؛ ریاز ڕەزامەندی دەربڕی لەگەڵ هێنانەدی ناوچە کەم کێشەکان لە سووریا.
تائێستا پێنج خولی دانوستانی ئاستی باڵا لە ئاستانەی پایتەختی قەزاقستان بەئامادەبوونی شاندەکانی حکومەتی سووریا، بەرهەڵستکارانی چەکدار کە پەیمانی ئاگربڕی گشتداگر دەیانگرێتەوەو وڵاتانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا وەک دەستەبەرکەرانی ئاشتی لە سووریا بەڕێوە چووە.
ئەنجامی سەرەکیی ئەو دانوستانانە ئیمزای تەبایی نامەی هێنانەدی ناوچە کەم کێشەکان لە سووریا بووە. ئەو دانوستانانە لەسەر دەسپێشخەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران وهاوکاریی ڕووسیاو تورکیا، بەئامانجی چەسپاندنی ئاشتی لە سووریا بەڕێوە چووە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، شێخ نەعیم قاسم دوێشەو(یەکشەممە) لە دیمانەی لەگەڵ کەناڵی ئەلمەناری لوبنان پێی داگرت: عەرەبستان لەبەر شکست هێنانی گەڵاڵەکانی لەناوچەدا، ڕۆژانێکی دژوار تێدەپەڕێنێ.
شێخ نەعیم قاسم هەروەها وتی: سەرکەوتنەکانی میحوەری موقاوەمە لە سووریا بەشێوەی بەردەوام درێژەی بووەو درێژەشی دەبێت.
یاریدەری سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: بەڕزگارکرانی حەڵەب، گەڵاڵەی پارچەپارچەکرانی سووریا پووچەڵ بۆوەو بەڕزگارکرانی دێرەزوور، سەرکەوتن بەسەر گرووپی تیرۆریستیی داعش هاتەدی.
شاری حەڵەب پاش چەند مانگ خەباتی سوپای سووریاو هێزە خۆڕاگرەکان لەدژی تیرۆریستان لە دیسەمبەری٢٠١٦ ڕزگار کرا.