ناکارامەیی ئیسراییل لە پێشکەوتنی مەبەست وئامانجەکانی خۆی لە سووریا
دوای تێپەڕینی شەش ساڵ لە قەیران لە سووریا ، ڕژێمی زاێونی لە دەسڕاگەیشتن بە مەبەست وئامانجەکانی خۆی لە سووریا ناکارامە ماوەتەوە.
ماڵپەڕی هەواڵی عەرەبی بیست ویەک ڕۆژی دوشەممە لە ڕاپۆرتیکدا نوسیی هیچکەس لە ئیسراییل ، ڕوداوەکانی ئەم دواییە لە سووریا ی پێش بینی نەدەکردوچاوەڕوانی نەبوو شەڕیک کەلە ناوەندی مێحوەری خۆڕاگری دەسپێکرابوو ، دوای شەش ساڵ بە سەرکەوتنی مێحوەری سووریا ، ئێران وحیزبۆڵلا هاوڕێ بێت.لەم ڕاپۆرتە دا هاتووە بەرپرسانی ئیسراییلی لە دەسپێکرانی شەڕلە سووریا بە دڵنیایی لە ڕۆخانی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا قسەیان دەکرد، بەڵام گوڕانی تر لەم وڵاتە ڕووی دا کە بۆ ئیسراییل زۆر گران تەواو بوو. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ڕژێمی زاێونی لە ماوەی سالەکانی شەڕلە سووریا لە هیچ هەوڵێک بۆ دەسوەردانی ئاشکرا ونهێنی لەم شەڕە چاوپۆشی نەکردو هەرلەهەمان سەرەتاوە بە پشتیوانی هەواڵگری وسەربازی لە تاقمە ترۆریستەکان وبومبارانی ڕاستەو خۆی بنکەی سوپای سووریا لە شەڕ بەشداری کردو لە بواری پڕۆپاگەندەیش جیهانیەکانی لەدژی سووریا بۆ پەلامارکردن بۆ سە رئەم وڵاتە هان دەدا.ماڵپەڕی هەواڵی عەرەبی بیست ویەک لە ڕاپۆرتی خۆیداهێناویەتی : ئیسراییل لەشەڕی سووریا نەتەنیا نەیتوانیی ڕێگا بەرەورووی حیزبۆڵڵای لوبنان دابخات ، بەڵکۆ ئەم شەڕە بووە هۆو هێزەکانی حیزبۆڵلا لە ئەزمونی گرینگی جەنگی بەهرەمەند بن.