ئامادە بوونی دووهەزارو پانسەد ئەندامئ ئوروپایی داعش لە عێراق وسووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i308043-ئامادە_بوونی_دووهەزارو_پانسەد_ئەندامئ_ئوروپایی_داعش_لە_عێراق_وسووریا
هاوئاهەنگ کەری هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسمی یەکیەتی ئوروپا ، لە بوونی دووهەزارو پانسەد ئوروپایی ئەندامی تاقمی ترۆریستی داعش لە عێراق وسووریا هەواڵی دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 12, 2017 16:40 Asia/Tehran
  • ئامادە بوونی دووهەزارو پانسەد ئەندامئ ئوروپایی داعش لە عێراق وسووریا

هاوئاهەنگ کەری هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسمی یەکیەتی ئوروپا ، لە بوونی دووهەزارو پانسەد ئوروپایی ئەندامی تاقمی ترۆریستی داعش لە عێراق وسووریا هەواڵی دا.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری تەسنیم، " ژیل دوکرشوو" هاوئاهەنگ کەری هەڵمەتی بەرەنگار بوونەوەی ترۆریسمی یەکیەتی ئوروپا ڕایگەیاند ، تاقمی ترۆریستی داعش لە ئوروپا پەلاماری بچوکتر بە ئیمکاناتی لجستیکی کەمتر ئەنجام دەدات. هاوئاهەنگ کەری هەلمەتی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسمی یەکیەتی ئوروپا ، لە درێژەدا وتی: پەلامارەکانی تاقمی ترۆریستی داعش لەگەڵ کەسانێک کە لەماوەی چەند حەوتە دا لەڕیگەی ئینترنیت ڕوویان هێناوەتە تۆندڕەویی خوازی ئەنجام دەبێت. بە قسەی هاوئاهەنگ کەری هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسمی یەکیەتی ئوروپا ، تاقمی ترۆریستی داعش لە داهاتوو پەلاماری زۆری لە ئوروپا ئەنجام ئەدات. قسەکانی ئەم کاربەدەستە ئوروپیە ، لەدۆخێکدا یە کە تاقمی ترۆریستی داعش لە ماوەی ڕۆژەکانی ئەم دواییە بەرپرسایەتی پەلامارەکانی لەچەند وڵاتی ئوروپایی گرتووەتە ئەستۆ. وڵاتانی ڕۆژئاوایی کەلەهیچ هەوڵێک بۆ یارمەتی گەیاندن بە ترۆریستەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە تایبەت ترۆریستەکانی سەقامگیر لە سووریا درێخیان نەکرد، ئێستاکە لەگەڵ کێشەی گەڕانەوەی ئەندامانی ئوروپایی ترۆریستەکانی داعش و ئەنجامدانی پەلاماری ترۆریستی ڕووبە ڕوو بوونەتەوە.