بنکەی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە ژێر ئاگری یەمەنییەکان
ئهیلوول 15, 2017 09:29 Asia/Tehran
یەکەی مووشەکی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە وڵامی پەلامارەکانی ڕژیمی سەعوودی ، بنکەی بەکرێگیراوانی ئەو ڕژێمەیان لە سەربازگەی " ئەلجەربا" لە ستانی" عەسیر" عەرەبستان بە مووشەک داوەتە بەر پەلامار .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی کەناڵی ئەلمەسیتە، هێزەکانی سوپا و لیژنەکانی یەمەن هەر وەها شۆێنیی کۆبوونەوەی سەربازانی سەعوودی یان لە ناوچەی "شەبەحتەل" و " ئەلمۆجازە" لە ناوچەی " عەسیر" ی عەرەبستان داوەتە بەر پەلامارەکانی تۆپخانەیی. ڕژیمی سەعوودی بە پشتگری ئەمریکا و لە سێبەری بێدەنگی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە مارچی ٢٠١٥ ەوە دەستی داوەتە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن و گەمارۆ زەمینی ، دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتە بە بیانووی گەڕاندنەوەی " عەبدڕەبە مەنسورهادی " سەرۆک کۆماری لە کارکشاوەی یەمەن بۆ سەر دەستەڵات .