چوونە دەری حیزبوڵا لە لوبنان؛ دوای کۆتایی فەرمانبەریەتی لە سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i308387-چوونە_دەری_حیزبوڵا_لە_لوبنان_دوای_کۆتایی_فەرمانبەریەتی_لە_سوریا
بەرپرسانی حیزبوڵای لوبنان ، فەرمانبەریەتی خۆی لە سوریا یان پووچکردنەوەی گەڵاڵەی جیایی سوریا لە تەوەری خۆڕاگری ڕاگەیاندووە
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 15, 2017 09:38 Asia/Tehran
  • چوونە دەری حیزبوڵا لە لوبنان؛ دوای کۆتایی فەرمانبەریەتی لە سوریا

بەرپرسانی حیزبوڵای لوبنان ، فەرمانبەریەتی خۆی لە سوریا یان پووچکردنەوەی گەڵاڵەی جیایی سوریا لە تەوەری خۆڕاگری ڕاگەیاندووە

 پێگەی دەنگ وباسی ٢١ لە ووتارێک دا بە قەلەمی"  قاسم قسیر" نووسی ؛ کاربەدەستانی حیزبوڵا جەختدەکەن حیزبوڵای لوبنان بۆ سەقامگیر بوونی  هەمیشەیی بۆ سوریا نەچووە بەڵکوو ئامانج لەئامادە بوونی لە سوریا بەرەنگاربوونەوەی گەڵاڵەی جیایی ئەو وڵاتە لە میحوەری خۆڕاگرییە و هەڵبەت ئەو پارتە دوای کۆتایی فەرمانبەریەتییەکەی لە سوریا دەچێتە دەرێ .

 کاربەدەستانی حیزبوڵای لوبنان بروایان وایە ، حیزبوڵای لوبنان دوای بەشداری  لە شەڕی سوریا وعێراق بە هێزی ناوچەیی بە دەستەڵات کە رۆڵی ئەو تەنیا بەرتەسک نەبووە بە بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ دوژمنی زایۆنی لەباشووری لوبنان دا .

 لەم ووتارە دا هاتووە : حیزبوڵا بۆ یەکەم جار لە کاتی دامەزراندنی بەشێوەی راستەو خۆ لەگەڵ هەزاران هێز لە سوریا ، عێراق، ئەفغانستان، پاکستان و وڵاتانی دیکە پێوەندی دامەزراندووە و ئەو هێزانە دەتوانن هێزی پشتیوانی ڕاستەقینە بن بۆ حیزبوڵا لە مەڕ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ ەهرچەشنە پەلاماری  سیمانەیی ڕژیمی زایۆنی لەداهاتوو دا . بە پێی نووسراوەی قاسم نەسیر لیکۆڵەری لوبنان، سەرەڕای هەبوونی هەموو گیرو گرفتێکی نێو خۆیی و دەرەوەیی بەڵام حیزبوڵا هەرگیز ئەوە لەبیر ناکاتەوە کە دوژمنی سەرەکی و یەکەم ڕژیمی زایۆنییە و دەبێ ئامادەیی هەبێت  بۆ بەرەوڕووبوونەوەی هەرچەشنە پەلاماریی شیمانەیی ئەو ڕژێمە .