ئه‌یلوول 16, 2017 14:07 Asia/Tehran
  • نەتانیاهۆ و دانی دەسەڵات بە کابینەی ئاسایشی بۆ ڕاگەیاندنی شەڕ

بێنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنیستی و ئیلیت شاکید وەزیری دادی ئەو رژیمە، ڕەشنووسێکی یاسایییان خستە بەردەست پەرلەمان(کنێست) ی رژیمی زایۆنی کە ڕێگە بە کابینەی ئاسایشی دەدات شەڕ ڕابگەیێنێ.

بەپێی ڕاپۆری ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین بەگێڕانەوە لە سەرچاوە زایۆنیستییەکان، نەتانیاهۆ کە ئێستا لە مەکسیکە، لەهەمان کاتدا ڕایگەیاندووە، کابینەی ئاسایشیی ئیسرائیل دەتوانێ دەسپێکردنی شەڕ ڕابگەیێنێ.

سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنیستی وتی: هیچ بڕیارێکی ڕوون یان کاتێکی دیاریکراو بۆ ئەنجامدانی کاری تایبەت لەئارادانییە، بەڵکوو ئەو باسە تەنیا هاوپێوەندە بە گۆڕینی یاسایەکی کۆن.

فافی عەبدولهادی کارناسی پرسەکانی رژیمی ئیسرائیل لەماڵپەڕی فەلەستین ئەلیەوم وتی: نەتانیاهۆ تەنیا چەند کاژێر پاش کۆتایی گەورەترین مەشقی سەربازی سوپای زایۆنیستی لەسنوورەکانی لوبنان، بڕیاری داوە ڕەشنووسی یاسای ڕاگەیاندنی شەڕ بخاتە بەردەست کنێست.

یوئیل ستریک فەرماندەری ناوچەی باکووریی سوپای رژیمی زایۆنیستیش ڕایگەیاند؛ یەکەکانی سوپا لەڕەوتی مانۆڕی ئەم دواییە، خۆیان بۆشەڕی داهاتوو تەیار کرد.

سوپای رژیمی زایۆنیستی جارناجارێک چەندین مەشق ومانۆڕ سازدەدات هەتا بەبۆچوونی خۆی وشدارییەک بێت بۆ حیزبوڵڵای لوبنان، بەڵام هەرجارێک کە ئەو رژیمە لەدژ لوبنان کردەیەکی ئەنجام دابێت، حیزبوڵڵای لوبنان وەڵامێکی پتەوی بەئیسرائیل داوەتەوە.

 

سەرپەیڤ