ئه‌یلوول 16, 2017 14:09 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوی نەتەوەکان: شەهیدبوونی١٩فەلەستینی لەسەرەتای ئەمساڵەوە

نووسینگەی ڕێکخەری کاروباری مرۆیی ڕێکخراوی نەتەوەکان(اوچا) لە سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستین ڕایگەیاند؛ لەسەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە(٢٠١٧) تائێستا ١٩ فەلەستینی بەزەبری گولـلەی سەربازانی رژیمی زایۆنیستی شەهید کراون.

بەپێی ڕاپۆری ئەمرۆ شەممەی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین؛ "ئوچا" لەڕاپۆرکەیدا باسی ئەوەی کردووە کە؛ شەش کەس لەو شەهیدانە، منداڵن.

بەپێی ڕاپۆری ئوچا، ٦٤فەلەستینی لەوان یانزە منداڵیش لەلێواری ڕۆژاوای چۆمی ئۆردۆن بەزەبری گولـلەی سەربازانی رژیمی زایۆنیستی بریندار و سێ کەسیش لە کەرتی غەززە بریندار بوون.

ئوچا لەڕاپۆرەکەیدا نووسیویەتی؛ دەیان فەلەستینی دیکە بەزەبری گولـلەی ساچمە بریندار و ژمارێکی زۆریش بەهۆی هەڵمژینی گازی فرمێسک هێن تووشی خنکان هاتوون و هەروەها لەسەرەتای ئەمساڵەوە، ٢٥ ماڵی فەلەستینییەکان لەلایەن رژیمی زایۆنییەوە لەناوچە جیاجیاکانی لێواری رۆژاوا، وێران کراون.

سەرباری تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنیستی لەناوچە جیاجیاکانی فەلەستین لەوان کەرتی غەززە، ڕێکخراوی نەتەوەکان هیچ هەنگاوێکی جیددی و پراکتیکی بۆ ڕاگرتنی تاوانکارییەکانی ڕژیمی ئیسرائیل هەڵنەگرتووە.

سەرپەیڤ