ئه‌یلوول 18, 2017 09:40 Asia/Tehran
  • شۆینی کۆبوونەوەی لەشکریانی عەرەبستانی لە سنووری یەمەن کەوتە بەرپەلامار

یەکەکانی مووشەکی و تۆپخانەی سوپای عێراق و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن شۆینی کۆبوونەوەی لەشکریانی عەرەبستان لە ناوچەکانی جیزان ، نەجران و عەسیر هەڵکەوتوو لە سنووری یەمەنیان داوەتە بەر پەلامار.

بە گوێرەی  ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئیرنا بە گێرانەوە لە هەواڵدەری فەرمی  یەمەن(سەبا) ، کەربەدەستێکی لەشکری وتی لەم پەلامارە دا چەند مووشەکی کاتیوشا و ژمارێک گوللـەی تۆپ بەرەو بنکەومەتەڕێزی سوپای عەرەبستان لەجیران هاوێژراوە کە دوا بەدوای ئەمە لەشکریانی سەعوودی هەڵاتوون.  یەکەکانی تۆپخانەی یەمەنیش کۆبوونەوەی لەشکریانی عەرەبستانیان لە رۆژئاوای ناوچەی مەسعەن لە جیزان داوەتە بەر پەلاماری . لە ناوچەی عەسیریش تۆپخانەی سوپای یەمەن شۆینی کۆبوونەوەی لەشکریانی سەعوودییان لە ناوچەی حەدیقە عەلڕەبوعە و باکووری بنکەی سەربازی سەبحەتەل گوللـەباران کرد .

هەر وەها بنکەی سەربازی ئەلزەبعە و عەبباسە و شۆینی کۆبوونەوەی لەشکریانی سەعوودی لە فەرماندەری ئەلحەمادە و شۆینی سەربازییەکانی سەعوودی و شەڕ ئامێرەکانیان لە بنکەی سەربازی ئەلهەجلە  لە نەجران کەوتە بەر پەلامارەی تۆپخانە .

عەرەبستان بە داکۆکیی  ئەمریکا و لە سای  بێ دەنگە لێکردنی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە مانگی مارسی ساڵی 2015  دەستیان داوەتە دەستدرێژیی سەربازی بۆسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە بە بیانووی گەڕاندنەوەی عەبدرەبە مەنسوور هادی سەرۆکی  لەسەرکارلابراوی یەمەن ، بۆسەر دەسەڵات.

ئەم پەلامارە سەربازییە تائێستا بووەتە  هۆی کوژرانی زۆرتر لە دوازدە  هەزار یەمەنی، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس ، ئاوارە بوونی ملوێنان  یەمەنی و ڕووخانی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە  .

پەلاماری سەربازیی عەرەبستان هەروەها  وڵاتی  هەژاری یەمەنی بەرەوڕووی  کەمبوونی توندی خۆراک و دەرمان کردووەتەوە و بووەتە  هۆی تەشەنای  نەخۆشیی  جۆربەجۆر .

 

 

سەرپەیڤ